بە پێی بەدواداچوونی کوردسات نیوز، ئەمڕۆ یەک کیلۆ مریشکی زیندوو لە ھەولێر بە ٤ ھەزار دینارە و لە سلێمانی بە ٤ ھەزار و ٥٠٠ دینارە و لە شاری دھۆکیش لە سەروو ٤ ھەزار ٥٠٠ دینارە و لە ھەڵەبجەش بە ٤ ھەزار و ١٠٠ دینارە، گرانبوونی نرخی مریشک نیگەرانی ھاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا ھێناوە.

ھاوکات "نازم عەبدوڵا" سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھۆکاری گرانبونی نرخی مریشک بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی و گرانبونی عەلەف و جوچک و خراپی ڤاکسین دەگێڕێتەوە.

لای خۆشیانەوە ئیدارەی گەرمیان بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی مریشک و بەھۆی پڕنەکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە رێگری لە ھەناردەکردنی مریشک بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکات.