نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری ماسولکە، سەر ئێشە، ڕشانەوە، سکچون و خوێناوی بوونی پێست. نیشانەکان لە ماوەی دوو ھەفتەدا دەردەکەون و ئەوانەی کە ڕزگاریان دەبێت دوو ھەفتە پاش توش بوون چاک دەبنەوە.
ناوچەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ڕوسیا، ناوچە بالکان، و ئاسیایە.
ڕێژەی مردن لەم نەخۆشیەدا لە نێوان لە سەدا ٤٠ بۆ ٨٠، ئەمە لە کاتێکدا رێژەی مردن بە کۆرۆنا لە لەسەدا یەک کەمترە.
ڕێخراوی تەندروستی جیھانی ھەمیشە چاودێری ئەم نەخۆشیە دەکات و وەک مەترسیەکی گەورەی دەبینێت بۆ ئاسایشی نیشتیمانی و تەندروستی گشتی.
لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی پێشوەوە چەند ڤاکسینێک پەرەیان پێدراوە بەڵام بەھۆی ژەھراویبوون و ناگاونجاوییەوە ڤاکسینەکان ڕەتکراونەتەوە و تا ئێستا ھیچ ڤاکسینێک بۆ ئەم نەخۆشییە بوونی نیە.
ھێشتا ئەم نەخۆشیە لە کوردستان بڵاو نەبۆتەوە، بەڵام ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بونەوەی.
هێشتا ئەم نەخۆشیە لە کوردستان بڵاو نەبوەتەوە، بەڵام ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر، پاش ئەوەی لە پارێزگای بابل چەند حاڵەتێک تۆمار کران.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە رای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکاران رادەگەیەنین، وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ لیستێکی جیاکاری شەھیدان و لایەنی سیاسیانی بڵاو نەکردۆتەوە. بەھیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەھیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە.
نە لەرابردوو و نە لەئێستا و داھاتوودا نەبووە و نابێت، ھەر لیست و جیاکارییەک لەوبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتیی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەھیدانیان. لەوبارەیەشەوە، چەواشەکاران و ساختەکاران دەدەن بە یاسا و روبەڕووی دادگایان دەکەنەوە.
دووپاتیشیکردۆتەوە، شەھیدانیان بە یەکەوە لە سەنگەری بەرگری خاکی کوردستان و کەرامەتی تاک بەتاکی گەلەکەیان و پاراستنی ئەزموونی ھەرێم و ئاشتی بۆ جیھان گیانیان بەخشیوە، بۆیە لە لای ئەوان شەھیدان شەھیدی ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستانن.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە سەعات ٦:٣٠ خولەک لیژنە سەرەکی و لاوەکییەکانی بینینی مانگ لە شار و شارۆچکەکان کۆدەبنەوە و ئەگەر تا ١٥ خولەک دوای بانگی مەغریب مانگ بینرا ئەوا رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا مانگ نەبینرا ئەوا دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشت بە وڵاتی تر نابەستن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن، چونکە لیژنەی بینینی مانگی لە ھەرێم ھەیە و ئەوان بڕیار دەدەن کە چی رۆژێک دەبێتە جەژن.
لە سۆشیال میدیا وا بڵاوکراوەتەوە گوایە "سلێمان ھەڵشۆیی" خۆی کوشتووە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دڵنیایی تەواو کرایەوە لە سەلامەتی تۆمەتبار سلێمان ھەڵشۆیی وە ھیچ ھەوڵێکی نەداوە بۆ خۆ کوشتن و زیان گەیاندن بەخۆی. بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گشتی لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە (سلێمان ھەڵشۆیی) سەلامەتە و ھیچ ھەوڵێکیشی بۆ خۆکوشتن نەداوە. ئەو دەنگۆیانە مەرامێکی لە پشتە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە. بۆیە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەگرێتەبەر کە ھەواڵی نادروست لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە.
سلێمان ھەڵشۆیی لەسەرەتایی دەستگیرکردنەیەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی ٤٥٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیدا دەکرێ و بەردەوامە.
دیداری یەکێتیی بانگەوازێکی ھەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێکردنی واقعی ئێستای یەکێتی و ناسنامەکەی، بۆ نوێکردنەوەی وتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەکی نوێوە ئامادەبێت ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ بکات.
دیداری یەکێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستا و ئایندەی حزب و پێداویستی و کێشە و پێشھاتەکانی کۆمەڵگە و ئەزموونی سیاسی گەلەکەمان تاوتوێ بکات، چونکە پێشھات و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگە و سەردەم لە ئاستی کوردستان و دەرەوەشدا ئەم ھەوڵ و کۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستە لە ھەموو سێکتەرەکاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەکێتییانە بھێنرێتە کایەوە.
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بەڵگەیەکی سزادانی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوێتی، "کاتێک دەڵێین سلێمانی سزادەدرێت ئەو بەڵگەی سزادانی سلێمانی، ٧٨ ملیار دینار لە داھاتی سلێمانی، کە دەبوو بە کاش بێتە بانکەکانی سلێمانی بۆ تەواوکاری مووچە، تەنھا ئەم چەکە لە بانکەکان دادەنرێت".
دەشڵێت، حکومەت بە داھاتی سلێمانی قەرزی کۆنی خۆی پێ پاکتاو دەکات و ئەوەش بەڵگە کە دەتانەوێت سلێمانی سزا بدەن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پاریزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە کات و ناوچەی جیادا.
راشیگەیاند، سبەی ھەینیش ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە ھەندێک ناوچە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین زیاتر دەبێت .
ماڵپەڕی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردووەتەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە دیزاین و سیستەمی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی چاپکرا و بە کردەیی کرا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تۆماری یەکەم جار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆ بە دواوە ئەم سیستەمە نوێیە پەیڕەو دەکرێت و لە دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕێنمایی زیاتر دەردەکرێت بۆ پۆڵێن و جۆرەکانی تری سوارڕەوەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەم تابلۆ بەم دیزاین و سیستەمە نوێیە درا بە ھاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئامادەکاری دیداری یەکێتی لە سلێمانی و چەمچەماڵ رایگەیاند، دیداری یەکێتی مۆدێلێکی ھاوچەرخی کاری حزبییە لە رێگەی گفتوگۆی ھەڤاڵانە رێگەچارە و شێوازی نوێی کاری رێکخستن و تێکۆشانی دامەزراوەیی گەڵاڵە دەکات و دەرئەنجامی ئەم گەڵاڵەیە دەبێتە رێنوێن و نەخشە رێگە بۆ سیاسەت و کۆششەکانمان.
وتیشی، دیداری یەکێتی ھەوڵێکی گرنگە بۆ داڕشتنەوەی کۆی سیاسەت و دیدگا و بۆچوون و پرۆژەکانی یەکێتی و گونجاندنیان لەگەڵ واقعی سەردەم و بە گوێرەی پیداویستییەکانی خەڵکی کوردستان، ھەربۆیە جگە لە ھەڤاڵانی یەکێتی نوێنەری سەرجەم چین و توێژەکان لە دیدارەکەدا بەشدارن و زیاد لە پەنجەرە و رایەڵەیەک دروستکراوە لەگەڵیان بۆ ئەوەی دیدارەکە ئاوێتەیەک بێت لە دیدی حزبییانە و دیدی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی و دۆست و لایەنگرانی یەکێتی و ھەموو ئەوانەی تێڕوانیان بۆ داھاتوویەکی باشتر بە رێباز و روانینی یەکێتییەوە گرێدراو.
راشیگەیاند، یەکێتییەکی بەھێز زامنی سەرەکی دەبێت بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تا بتوانن لەسەر ویست و داخوازییەکانی خۆیان پێداگری بکەن و ئامانجی ھەموومانە یەکێتییەکەی مام بگەڕێتەوە سەر بنەما و رەھەندە نیشتمانییەکانی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی، چونکە ئەزموونی دەیەی رابردوو لە کوردستان دەریخستووە ئامانجی گەورە بە حزب و ھێزی گەورەی نیشتمانپەروەری وەکو یەکێتی جێبەجێدەکرێت.
تەئیکیدیکردەوە، نایانەوێت گفتوگۆ و پرۆژەکان و گەڵاڵەی کۆتایی ئەم دیدارە، تەنھا بۆ قسەکردن و پرۆژەی جوان بێت بۆ رازاندنەوەی سەر رەفە و مێزەکان، بەڵکو دەیانەوێت پرۆژەکانی ئەم دیدارە بکەنە بنەمایەکی گرنگ بۆ نوێکردنەوەی جەستەی یەکێتی و بوژاندنەوەی دامەزراوەکانی لە رووی فکری و سیاسییەوە و کۆبوونەوەکانی بکەنە گۆڕەپانی سەرەکی کادرە دڵسۆز و بەتواناکان بۆ پەروەردەکردنی کادرەکان و پەرەپیدانی توانا فکری و حزبییەکان و نوێکردنەوە و داھێنان.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەشڵێت، "دەڤەری سەوز و شاری شاران بەشێوازی جۆراوجۆر گەمارۆدراوە و گوشاری خراوەتەسەر و تاوەکو نەتوانێت رۆڵی پێشەنگی خۆی ببینێت، ئێمە دەبێت ئەم گەمارۆیە تێپەڕێنین نەک ھەر بە دروشم بەڵکو بە کردار و بونیادنان و دۆزینەوە چارەسەری داھێنەرانە، ئێمە دەتوانین بە پشتیوانی یەکێتی و کادران ئەم ئەرکە لەم دیدارەدا جێبەجێبکەین.
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، لە ڕابردوو ٣٣ یاداشتی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و بە پێی مادەی ٦٦ داوای بانگھێشتکردنی وەزیرەکانیان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەرلەمانتاران و دواتریش لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان یاداشتەکان کراونەتە نوسراوی ڕەسمی و ڕەوانەی حکومەت کراون.
باسی لەوەشکرد، لە کۆی ئەو نوسراوانەی کە ئاڕاستەی حکومەت کراون ھیچیان وەڵامنەدراونەتەوە و بەوەش حکومەتی ئامادە نەبووە کاری بە نوسراوەکانی پەرلەمان بکات.
"نەبەز ئیسماعیل" وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لە ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دیاریکردنی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پشت بە ھیچ وڵات و دەزگایەکی فەلەکی نابەستن، پەیوەندییان لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننی عێراق ھەیە، ھەروەھا بڕیاری تایبەت بە خۆیان ھەیە و تەنیا پشت بە بەڵگە شەرعییەکانی خۆیان دەبەستن.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار دەدات، بۆ ئەمساڵیش تا ئێستا دیارنییە، ئەم مانگە ٣٠ ڕۆژ دەبێت، یان ٢٩ ڕۆژ، ڕۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن کۆ دەبێتەوە، ئەگەر مانگ بینرا، ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە جەژن و ئەگەر نەشینرا مانگی ڕەمەزان ٣٠ ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی دووشەممە دەبێتە جەژن.
"ڕیڤینگ ھروری" سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، شەڕ لە ناوچەکانی نێروە و ڕێکانی ناحیەی دێرەلوک و شیلادزێ و کۆمەڵگای سیریێ ھەبووە، ھێزەکانی تورکیاش لەسەر گردی کۆڕەژارۆ لینکی داناوە، بۆ پاراستنی خۆیان ڕۆژانە بۆردوومانێکی زۆری ئەو دەڤەرانەی نزیک سەربازەکانیان دەکات، ئەوەش کاریگەریەکی زۆری لەسەر سایکۆلوژیەتی خەڵکی ئەو ناوچانە دروستکردووە ،چونکە ڕۆژانە خەڵکی خۆیان ئەو بوردوومان و دوکەڵانە دەبینن.
ڕاشیگەیاندووە، بەھۆی ئـەو شەڕ و ئاڵوزیانەی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە و بۆردوومانەکانی تورکیا لە سنوری پارێزگای دھۆک زیاتر لە ٣٦٠ گوند چوڵکراون، تەنیا لە دەڤەری ئامێدیش نزیکەی ١٩٧ گوند چوڵکراون.