لە راگەیەندراوێکدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە, ھێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ھەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە."

‏‎راشیگەیاند، "بەندە داوای لێبوردن لەو ھاوڵاتیانە دەکەم کە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە و دڵنیاشیان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و داواشیان لێ دەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی قوباد تاڵەبانیدا ھاتووە، "ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان ھۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەیی بوون و رێزگرتنی کەرامەتی ھاوڵاتیان. ‎"