بەدواداچوون بۆ کەیسی پێشمەرگە دیلەکانی کەرکوک دەکرێت
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
چالاکوانانی کەرکوک بڕیاریانداوە لە رووی یاساییەوە و لە رێی دادگاکانی حکومەتی عێراقەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش ئاگادار بکەنەوە بۆئەوەی وەک کۆمەڵکوژی و جینۆساید بناسرێت کە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەشەڕی داعشدا ١٢٢ پێشمەرگە، پۆلیس و سەرباز بێسەروشوێن بوون.
لەو ژمارەیە ١٠٢یان پێشمەرگەن و خەڵکی تەواوی ناوچەکانی باشووری کوردستانیان تێدایە بەجۆرێک ٢٦یان خەڵکی دھۆک، ٢٠یان خەڵکی کەرکووک، ١٨یان خەڵکی ھەولێر، ١٤یان خەڵکی سلێمانی و حەوتیان خەڵکی سلێمانی، حەوتیان خەڵکی مەخموور و جەلەولا و کەلار و ١٠یشیان خەڵکی سنووری دەشتی نەینەوان.