عەلی پەناھی جێگری بەڕێوبەری کەشناسی سنە رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین لە سنورەکانی ھەرێمی کوردستانەوە روو لە شارەکانی پارێزگای سنە دەکات و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

فیروز دەوڵەتشاھی بەڕێوبەری کەشناسی کرماشانیش رایگەیاندووە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە لەسەر زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای کرماشان دەردەکەوێـت.