قوباد تاڵەبانی بە تەلەفون قسە لەگەڵ کەسوکاری تاریقی بەقاڵ دەکات
کوردسات نیوز
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە ھێزەکانی پۆلیس ھەڵسوکەوتی نەشیاویان لەگەڵ چەند ھاوڵاتیاییەک کرد و دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ھەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە."
پیشتریش بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، دوای راسپاردەی قوباد تاڵەبانی ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوەکە پێکھێنا، ھەروەھا بەفەرمانی بەڕێوەبەر ئەو ئەفسەرە ڕاگیرا کە بوبوە ھۆی دروستکردنی ئاڵۆزی لەناو ھۆڵی دادگادا و لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھێنرا.