حەلبوسی: لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر ھەموو ئەگەرەکان کراوەن
کوردسات نیوز
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
حەلبوسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەو کاتەوە کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە، دوو تێڕوانین ھەبووە، سێیەکی پەکخەریش بووە ھۆی دواخستنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن فراکسیۆنە سیاسییەکانی دیکە، چ پێشنیاز و ھەنگاوێک دەنێن بە ئاراستەی پێکھێنانی حکومەت.
جەختیشیکردەوە، لە دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی فراکسیۆن سەدری ، ھەموو ئەگەرەکان کراوەن و شەقامیش لە چاوەڕوانی ئاسۆیەکی نوێدایە سەبارەت بە ھاوپەیمانێتییە نوێیەکان.
حەلبوسی باسی لەوەشکرد، ئەوان وەک ھێزێکی ناو ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە، تێڕوانین پرۆگرامی خۆیان ھەیە بۆ ئیدارەدانی دەوڵەت، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو لایەنانەی دیکە تاوتوێی بکەن، کە لە ھەوڵی پێکھێنانی حکومەتدان.