ئەو کەسەی بە ئار پی جی راوی ماسی دەکات، دەستگیر کرا
کوردسات نیوز
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
قائیمقامییەتی چەمچەماڵ بە سایتی کوردسات نیوزی راگەیاند، ڤیدیۆی ھاوڵاتییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٥ ساڵ بەر لە ئێستا، بەڵام ئەو ھاوڵاتییە دووبارە ڤیدیۆکەی پۆست کردووەتەوە.
لە لێدوانێکدا، رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە سایتی کوردسات نیوزی وت، تۆمەتبارەکە کارمەندی پۆلیس بووە و ماوەی دوو رۆژە لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوە دەستگیرکراوە.
ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ و ٥ ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن ھەمان ھاوڵاتی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دووبارە پۆست کراوەتەوە و ماوەی چەند رۆژێکە لە سۆشیاڵ میدیا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
لەدوای کاردانەوەکانیش، ئەو کەسەی ئارپیجییەکە دەتەقێنێت گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە گرتە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە.