"سۆران عەبولغەفور"بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند،لەلایەن لیژنەکانی پەلەوەر وەزارەتی کشتوکاڵ و چاودێری بازرگانی بڕیارێک دەرچووە، ھەر کاتێک نرخی مریشک بەرزبۆوە، رێگە لە ھەناردەکردنی دەگیرێت بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.

وتیشی، لە ئێستادا لە بەشێکی زۆری بازگەکان بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و رێگە نادەن مریشک ھەناردە بکرێت، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی نرخی مریشک.