لە فاملی مۆڵی سلێمانی پڕۆژەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە تیشکی خۆر جێبەجێکرا
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییە بازرگانییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ كەنەدا راگرت و دەڵێت، ئەو هەنگاوەی لە وەڵامی سەپاندنی باجە لەلایەن كەنەداوە بۆ سەر چەند كۆمپانیایەكی تەكنەلۆژی وڵاتەكەی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویكردەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كەنەدا سەختە، بەتایبەتی كە ساڵانێكە باجی تاكو رێژەی 400% بەسەر بەرهەمی جوتیارانی ئەمریكا سەپاندووە، ئێستاش رایگەیاندووە باج بەسەر خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكانی چەند كۆمپانیایەكی تەكنەلۆژی ئەمریكی دەسەپێنێت، ئەوەش هێرشێكی راستەوخۆ و ئاشكرایە بۆ سەر ئەمریكا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە وەڵامی ئەو باجە نوێیەی كەنەدا، بڕیاریانداوە سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا رابگرن، لە حەوت رۆژی داهاتووشدا كەنەدا ئەو بڕە پێناسە گومرگییە دەزانێت كە پێویستە بۆ بازرگانییكردن لەگەڵ ئەمریكا بیدات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، كەنەدا هەمان هەنگاوی یەكێتی ئەوروپا دەنێتەوە بۆ سەپاندنی باج بەسەر ئەمریكا، لەكاتێكدا یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەمریكا لەگفتوگۆدایە لەسەر ئەو بابەتە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دژی سیاسەتی پێناسی گومرگی ترەمپ كەنەدا پێناسی گومرگی و باجی لەسەر چەند كاڵایەكی ئەمریكی بە رێژەی 25 %سەپاندووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند کە تاران لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ناوەکیەکانی دەیەوێت دانوستانه بکات و وتی ئێران هیچی لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی دەستنەکەوت.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر کردەوە کە "نابێت رێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت"، و وتی "من 25 ساڵە ئەمە دووبارە دەکەمەوە، تەنانەت ئەوکاتەشی کە هاووڵاتیەکی ئاسایی بووم، ئێران نابێت ببێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
هاوکات ترەمپ وتی: "بیر لە بۆردومانکردنی ئێران دەکەمەوە جارێکی دیکە ئەگەر بەرنامە ئەتۆمیەکەیان دەوڵەمەند بکەنەوە".
ترەمپ لە کاتی پرسیاری رۆژنامەنووساندا وتی کە دەیەوێت "دەزگای نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی یان هەر لایەنێکی دیکەی متمانەپێکراو، تەواوی مافەکانی هەبێت و پشکنین بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بکات".
پێشتر، ترەمپ بەهۆی ئەو هەواڵانەوە کە سی ئێن ئێن و رۆژنامەی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە کاریگەری هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بڵاویان کردبووەوە داوای کردبوو ئەو رۆژنامەنووسانە دەربکرێن.
ترامپ بە پیتی گەورە لە پلاتفۆرمەکەی "تروس سۆشیاڵ"دا نووسیبووی: "دەبێت رۆژنامەنووسە نا راستگۆکانی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز دەربکرێن، یەکسەر!!! خەڵکانێکی خراپی بەدکار".
سی ئێن ئێن و تایمز و واشنتۆن پۆست پێشتر لەم هەفتەیەدا رایانگەیاندبوو کە بۆردومانکردنەکەی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە لە تێکدانی دامەزراوە ناوەکییە ژێرزەوییەکانی ئێران، و ئەمەش بووە هۆی توڕەیی سەرۆکی ئەمریکا و وایکرد ئەو ئاژانس و پێگە هەواڵیانە بە درۆزن و بڵاوکەرەوەی هەواڵی ناڕاست ناوببات.
هاوکات ئەو ناوەندانە رایانگەیاندووە؛ کە داوای لێبوردن ناکەن و بەردەوامدەبن لەسەر کارەکانیان.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە تائێستا هیچ پلانێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا نییە، هەروەها پێشوازیش لە بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رافائیل گرۆسی ناکەن.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدا دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هەفتەی رابردوو رایگەیاند گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەی جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی پێهات.
عراقچی سەبارەت بە داوای رافائیل گرۆسی بۆ سەردانی ئێران وتی: “ئێران هیچ پلانێکی نییە بۆ پێشوازی لێی، لە بوون و هاتنی پشکنەرانیش دەکۆڵینەوە بە وردی و دەبێت لەگەڵ یاساکانی ئێران بگونجێت.”
خامنەیی ترەمپ تۆمەتبار دەکات:
عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە یەکەم دەرکەوتنیدا پاش جەنگی 12 رۆژە، ترەمپی بەوە تۆمەتبار کرد کە “زیادەڕەویکردووە لە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی هێرش بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.”
خامنەیی“ستایشی سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر ئیسرائیل” کرد و بەڵێنیدا “ئێران خۆی رادەستی ئەمەریکا ناکات.”
پێشنیازی 30 ملیار دۆلاری ئەمەریکا
بەپێی راپۆرتی تۆڕی CNN ی ئەمەریکی، ئیدارەی ترەمپ پێشنیازێکی پێشکەش بە ئێران کردووە تا بە پشتیوانی داراییی وڵاتانی کەنداو وێستگەی ئەتۆمیی ئاشتییانە دابنێت، کە 30 ملیار دۆلار تێچووی دەبێت.
دوای هێرشی ئەمەریکا لە 22ی حوزەیران بۆسەر شوێنە ئەتۆمییەکان، ترەمپ ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵاتی راگەیاند کە لە رۆژی سێشەممەوە جێبەجێ کراوە.