دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ٢٢ی حوزەیران پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازە یاسای"بەرکارکردنی یاسای فیدراڵی ئیمزای ئەلکترۆنی و مامەڵەی ئەلیکترۆنیەکان".

ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەریەک لە پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ھەرێم و پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە ھەرێم دەکرێت.

تەوەرێکی تری دانیشتنەکەش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای "ھەمواری جێبەجێکردنی یاسای چاودێری نەوجەوانان"و پڕۆژە یاسای"دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێم"و بەرکارکردنی یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەکراوی ئاڵوگۆرکردن لە بازارە نێوخۆییەکان.