حکومەت باج لەسەر ١٥ جۆر بەرهەمی خۆراکی ھەڵدەگرێت
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەپێی بڕیارەکە، ھەڵگرتنی باجی گومرگی ١٥ جۆر خواردەمەنی دەگرێتەوە کە پێکھاتوون لە "ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی ڕوەکیی بەستوو، ڕۆنی حەیوانیی بەستوو، چای ڕەش، شەکر، پاقلەمەنیی وشک (نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش)، شیری منداڵان بە ھەموو جۆرەکانییەوە."
بڕیارەکە رۆژی شەممە، ١٨ی حوزەیران دەرکراوە و بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراو دەڵێت، "بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر قەیرانێکی چاوەڕوانکراو لە بواری بەرھەم و پێداویستییە خۆراکییەی سەرەکییەکان بەھۆی جەنگی ڕوسیا-ئۆکرانیا و ڕێگەگرتن لە گرانبوونی نرخ لە بازاڕ، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاری دا بە پەسەندکردنی پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەربارەت بە ھەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر ئەم بەرھەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەککیانە."
ھەر لە بڕیارەکەدا ھاتووە، وەرگرتنی باج لە بازرگانانی ھاوردەکاری بەرھەمە خۆراکییەکان دوادەخرێت.