یەکێتی خانەنشینانی کوردستان لە ھەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا چەند داواکارییەکیان ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم کرد، سەرەکیترینیان گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان بوو کە بە وتەی خۆیان حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا ٢٠ مووچەی خانەنشینان و  فەرمابەران و مامۆستایانی بە نایاسایی دابەش نەکردووە و پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ ھاووڵاتیان.

ھەروەھا داواشیان کرد دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و میکانیزمێکی گونجاو و بەبێ دواکەوتن بەڕێوەبچێت و مووچەکەشیان لە ڕیزبەندیی دابەشکردنی مووچەی توێژەکان پێش بخرێت.