بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدرێژەی کار و چالاکییەکانیان و لەسەر  ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی بەگژداچونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ڕێگریکردن لەمەترسی پەرەسەندنی ئەو جۆرە تاوانانە، ھێزەکانیان لەماوەی پێنج مانگدا ٣٨ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە بە تۆمەتی ھەڕەشەکردن و ترساندن و ھەڵخەڵەتاندن و چەندین تاوانی جۆراوجۆر، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیاوە، ئەنجام دراون، دەستگیر کراون و تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.