کەسێک لەسەر ھەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیر کرا
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
تۆمەتبارەکە لەلایەن نوسینگەی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی دەستگیرکراوە و لەناو مۆبایلەکەیدا ژمارەیەکی زۆر وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی تێدا بوو کە ھەڕەشەی لە ژنان پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەڵێت، پاش بەدواداچوونێکی مەیدانی وورد توانرا دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا بگیرێت.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٢١ ساڵە و دانیشتووی چەمچەماڵە، لەناو مۆبایلەکەیدا ژمارەیەکی زۆر وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی تێدا بوو کە ھەڕەشەی لە ژنان پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان راشیگەیاند، "لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەکێکە لە سەرچاوە ھەرە سەرەکیەکای کێشە خێزانیەکان."
