تەندروستی سلێمانی: بەپێی ئەو پشکنینانەی لە سلێمانی کراوە ٥٦ حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراوە
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەیەک تێستیان بۆ بەغداد ناردووە و بەپێی ئەنجامەکانی بەغداد ١٠ حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار کراوە.
وتیشی، بەپێی ئەو پشکنینانەی لە سلێمانی کراون ٥٦ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە. راشیگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە گیراوەتەبەر.
ھاوکات د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی ھەرێم کردووە بودجە بۆ رووبەرووبونەوەی کۆلێرا لە سلێمانی و دەوروبەری تەرخان بکات.


