چاکسازی گەورانی سلێمانی: ھۆکاری گیان لەدەستدانی زیندانییەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە بارەی دەنگۆی گیان لەدەستدانی زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بەھۆی نەخۆشی کۆلێرا، کوردسات نیوز بەدواداچوونی بۆ ھۆکاری گیان لەدەستدانەکە کرد و سۆران باجەلان، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیندانییەکە ئێوارەی دوێنێ گیانی لەدەستداوە و بۆ ئاشکرابوونی ھۆکاری گیان لەدەستدانی تەرمی زیندانییەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و تا ئێستا ئەنجامەکەی دەرنەچووە.
ئاشکراشیکرد، ژمارەیەک حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەناو زیندانییەکان ھەیە و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت.



