کوردستانکوردستان

فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، پەرلەمانتار دیلان غەفور یاداشتێک کە لەلایەن ٥٠ پەرلەمانتارەوە واژوو کراوە، دەدات بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و داوای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەکەن.

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، ئامانج لە ئامادەکردنی یاداشتەکە ئەوەیە لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا ھاتووە، "دیلان غەفور بەئیمزای ٥۰ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ وکۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی دووبارە  یاداشتێک دەداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ چاودێری کردنی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر سەعات ٦:١٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (د. م. خ) و (ھ. ح. م) بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبایی شەقامەکە دەستگیر کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی - تاکسی و چەند کەلوپەلێک کە بۆ بڕینی کێبڵەکان بەکاریان ھێناوە گیراوە. 

راشیگەیاندووە، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان تۆمەتبارەکان رادەستی بنکەی پۆلیسی توڕەق کران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەریمی کوردستان رایگەیاند، حالەتێکی تری گومانلێکراوی دانیشتووی شەنگال لەشاری زاخۆ دەستنیشانکراوە و رەوانەی شاری دھۆک کراوە، بەھۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەکانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، تا ڕادەیەک باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەرکردنی بەردەوامە، وێڕای بوونی حالەتێکی پشتڕاستکراوەی پێشووی شاری ھەولێر کە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و ڕێکاری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراوە.

وتیشی، تای خوێنبەربوون نەخۆشیەکی نوێ نیە، نەخۆشیەکی ھاوبەشی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤە، دەگوازرێتەوە، بە یەکێک لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دادەنرێت بەھۆی زۆری ڕێژەی پەککەوتن و مردن لەنێو تووشبوواندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە تووشبوون و بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی تای خوێنبەربوون وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین ڕێکاری دەست پێکردووە بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان.

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند، ڕێژە و ژمارەی تووشبووان دەوەستێتە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی حالەتەکان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کە بە قۆناغێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردن دادەنرێت و ڕۆژانە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت و گومانلێکراوان دەدۆزرێنەوە و نمونەی پشکنین وەردەگیرێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی و دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕادەگەیەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە ئیلام کارمەندێکی پێشووی دامەزراوەی حکومیی ھەژاران کە بە ھۆکارێکی نادیار لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، بە چەکەوە چووەتە ناو دامەزراوەکە و ژمارەیەک کارمەندی بەبارمەتەگرتووە، دواتر کە پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە، ھێرشبەرەکە ٣ کارمەندی کوشتووە و ٦ی دیکەشی بریندارکردووە و دواتر خۆیشی کوشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیلام کراون و باری تەندروستی چەند کەسێکیان ناجێگیرە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلسی راپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز دەنگۆی ئازادکردنی سلێمان ھەڵشۆیی رەتکردەوە و رایگەیاند، ھێشتا لە گرتووخانەی گرت و گواستنەوەیە.

وتیشی، وەک ھەر کەسێکی تر سلێمانی ھەڵشۆیی ئازادکردن بە کەفالەت دەیگرێتەوە، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری دادگان، کە ئایا بە کەفالەت ئازادی دەکات و خۆشی دەتوانێت ئەو کەفالەتە بدات کە پێی ئازاد دەکرێت.

سلێمان ھەڵشۆیی لە ساڵی ١٩٩٢ لەدایکبووەو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەتۆمەتی بردنی پارە و موڵک و سامانی زیاتر لە ٥٠٠ ھاوڵاتی کە بڕەکەی دەگاتە ٥٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیرکراوەو تا ئێستاش دۆسیەکەی یەکلانەکراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکیش لە پەروەردەی خانەقین ڕایگەیاند، ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیر عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو نەخۆشە، پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی شەنگالە  و کاری سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشتفرۆشیە.

وتیشی، بۆ چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستی نەخۆشەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دھۆک کراوە و پشکنینەکانیشی ڕەوانەی شاری بەغداد کراون.

ھەفتەی ڕابردوو یەکەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگای ھەولێر ڕاگەیاندرا، کە تووشبووەکە ھاووڵاتیەکی خەڵکی شاری ھەولێرە و تەمەنی ١٧ ساڵە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی پێشینەکانی حکومەت کە لای ھاووڵاتییانە، تا ٦ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێخۆشبوونەکە، پێشینەی خانووبەرە و قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون و بانکی خانووبەرە و پێشینەی ھاوسەرگیری و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵ و پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشمەرگەکانی خولی پەرەپێدانی مەڵبەندی دھۆک و ڕاپەڕین وەک ھاوسۆزییەک بۆ خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی سەرۆک مام جەلال، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و بەڵێنیاندا درێژەپێدەری خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت گۆڕینی تابلۆی کۆن بە تابلۆی نوێ بە زۆرەملێ نیە بۆ ئەوانەی کە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر نەچووە و تا کۆتایی ھاتنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل، شۆفێر یاخوود خاوەنی ئۆتۆمبێل سەر پشک کراوە لە گۆڕێنی تابلۆ نوێیەکە.

 دەشڵێت لە ئێستادا ھاوڵاتییەکی زۆر بەر لە دەستپێکردنی دەوامی رەسمی  نۆرە دەبەستن بۆ بە دەست ھێنانی تابلۆی نوێ کە زۆریان نە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان  بەسەرچووە  و نە کاری کڕین و فرۆشتنیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە.

راشیگەیاند، بەھۆی ژمارەی زۆری ئەو ھاوڵاتییانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن قەرباڵغی و جەنجاڵی و لۆد دروستبووە.

ھاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، " چەندین کۆبونەوەمان ئەنجام داوە وە بە زووترین کات ژمارەی ئەفسەر و کارمەندی زیاتر دابین دەکەین و بە تایەبەتی بۆ بەشی تۆمار و  پشکنین و گۆرینی تابلۆ و لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بە بەرنامە و پلانێکی نوێ کارەکان ڕای دەکەین وە  ئەمڕۆش تا سەعات  ٤ی ئێوارە بەردەوام کار بۆ ھاوڵاتیان کراوە سەرەرای کۆتای ھاتنی دەوامی رەسمیمان."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە تویتەر نوسیویەتی، "من تووشی شۆک بووم و نیگەرانم بەھۆی ھێرشێکی دیکە بۆسەر ژنان لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەی لە ھەولێر. ھیچ بیانوویەک بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان نییە."

دەشڵێت، "وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان ھەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ئەم تاوانبارە بدرێتە دادگا."

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە ھەولێر ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن براکەیەوە ھێرشیکرایە سەر و بە چەقۆ بریندار کرا.

 ژنەکە ناوی زولەیخا حوسێن-ە و لەلای پۆلیس سکاڵای تۆمار کردووە.

بە وتەی شایەتحاڵێک ھاوسەری ئەو ژنە بەر لە ٧ مانگ کۆتای بە ژیانی خۆی ھێنابوو دواتر ژنەکەی بۆماوەی چوار مانگ دەستگیر کرا و بەھۆی بێ تاوانی ئازاد دەکرێت.

دوای گەرانەوەی بۆ لای ماڵی باوکی لە زاخۆ دواتر ڕوو لەھەولێر دەکات و لە رۆژی ١٦ی ئەم مانگە لەلایەن برایەکی دەدرێتە بەر چەقۆ و بریندا دەبێت.

دوای روداوەکە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ براکەی دەرچووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان ھەرێم و بەغدا کردەوە و رایگەیاند، دەبێت ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیردا بێت بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق."

‏‎ھەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی ھەماھەنگییەکان و ھاریکاری زیاتری نێوان وڵاتی ئیسپانیا و ھەرێمی کوردستان کرد، بەجۆرێک کە لە خزمەت بەرژەوەندییە گشتییەکاندا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو بریندارەی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی لەگەڵ ئەوەی رێکاری پێویستی بۆ گیراوەتەبەر و ھەوڵی چارەسەرکردنی دراوە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.

لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە رووداوەکە کەسوکاری قوربناییەکە لە بەردەم نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە و داوایان کرد بەرپرسیاریانی رووداوەکە دەستگیر بکرێن.

قوربانییەکە ناوی دەنیز چەلەبییە و خەڵکی باکوری کوردستانە و خاوەنی رێستۆرانتی دەنیز بوە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستیپێکردووە،  لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٣٠ کەس سەردانی بەشی فریاکەونتی ھەردوو نەخۆشخانەی "شار" و "د. جەمال ئەحمەد ڕەشید"ی تایبەت بە منداڵانیان کردووە و بەشێکی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشکیان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. یاد نەقشبەندی" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی نەبوونی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەی ھیوا، فراکسیۆنی یەکێتی نوسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

وتیشی، ئەرکی چارەسەرکردنی کێشەکان بە تەنیا لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێم نییە، بەڵکو لە ئەستۆی حکومەتی عێراقیشە، پێداویستییەکان دابین بکات و گرفتەکان چارەسەر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان دادگای کەرخ لەسەر سکاڵای نوینەری یاسایی دادگای باڵای فیدراڵی داوای بانگھێشتکردنی ھوشیاری زێباری کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ھۆشیار زێباری لە دوای دوورخستنەوەی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، چەند جارێک ھێرشی کردووەتە سەر دادگاکە و بە ھۆکارێک بۆ قوڵبوونەوەی کێشە سیاسییەکان ناوی بردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...652653654655656...957