٥٠ ھەزار دیناری زیادە بۆ ھەر تۆنێک گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت
کوردسات نیوز
٨ی نیسانی ٢٠٢٢
"نەوزاد شێخ کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی ھەرێم ڕایگەیاند، چەکی پارەکە گەیشتووەتە ھەرێم و لە ڕۆژانی داھاتوودا دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ١٨ ملیار دیناری تر لە بەرامبەر ڕادەستکردنی گەنم ماوە بدرێت بە جوتیارانی ھەولێر و سلێمانی، لە ئێستادا چەکی پارەکە گەیشتووەتە ھەرێم و ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕەش دەکرێت.