بەشی پێشبینییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای ھەولێر  ئاسمان لەنێوان ھەور و نیمچە  ھەور دەبێت لەگەل تاوەباران و بروسکە لەناوچە جیاجیا کانی پارێزگا وە زیاتر لەناوچە شاخاوویەکان دەبێ, وەھەروەھا بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل وچالاکی خێرایی با  تاکوو کاتەکانی ئێوارە، سبەی ھەینی  ئاسمان لەنێوان ھەورو نیمچە ھەور دەبێ لەگەل چالاک بوونی ھەوری بروسکە و تاوەباران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگا  کاریگەری زیاتر دەبێ لەناوچە شاخاوویەکان. وە ھەروەھا لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تۆزو خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با  باشوورو سەنتەری شار دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێت .  

پارێزگای سلێمانی  ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ھەور و نیمچە  ھەور دەبێت لەگەل  بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک وەھەروەھا ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا ھەیە کە لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێت، سبەی ھەینی  ئاسمان لەنیوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێ لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە باران ھەیە لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری پارێزگا. لەکاتەکانی ئێوارە تۆزۆ خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با سەنتەری شار و دەوروبەری دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێت.
پارێزگای دھۆک ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە ھەوردەبێ لەگەل تاوە باران بروسکە لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری پارێزگا وە ھەروەھا  چالاک بوونی خێرایی با و بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ کە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبت، سبەی ھەینی ئاسمان لەنیوان ھەور نیمچە ھەور دەبێ لەگەل چالاک بوونی ھەوری بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگا لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەر زیاتر دەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکان. 

لە پارێزگای کرکووک ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەوردەبێت  لەگەل بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک وە چالاک بوونی  خێرایی با، سبەی ھەینی ئاسمان لەنیوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێ لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری تۆزوخۆل و خێرایی با زیاد دەبی  تاکو نیوەشەو بەردەوامی دەبێ  

پارێزگای ھەڵەبجە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان ھەور و نیمچە  ھەور دەبێت لەگەل  بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک وەھەروەھا ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێت، سبەی ھەینی ئاسمان لەنیوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێ لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە باران ھەیە لەناوچە شاخاوویەکانی پارێزگا. لەکاتەکانی ئێوارە تۆزۆ خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با سەنتەری شار و دەوروبەری دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێت