١٤ خێزانی ئاوارە لە عەربەتەوە گەڕانەوە بۆ پارێزگای سەڵاحەدین
کوردسات نیوز
٨ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو ١٤ خێزانە پێکھاتوون لە ٥٣ کەس و لە کەمپی ئاشتی ناحیەی عەربەت لە شاری سلێمانییەوە بۆ ناحیەی یەسریبی پارێزگای سەڵاحەدین گەڕێنراونەتەوە.
بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ زیاتر لە ٦ ملیۆن ھاووڵاتی عێراق بەھۆی شەڕی داعش لە ناوچەکانیان ئاوارەبوون و تا ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن کەسیان نەگەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و کەسابەتیان.