"د. سەباح نەسرەدین" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی شەش مانگە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارەی تەرخانکراوی دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا خەرج نەکردووە، ھەموو کۆمپانیاکانیش ھێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەک راگرتووە.
وتیشی، تائەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەھات بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و دھۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بڕیاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنھا بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربھێنرێت، بڕیاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەن بە ٢%، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر خەرجی نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی ھیوا دروستکردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، نەخۆش ھەیە لەم ھەفتەیەدا تەنھا بۆ ٢١ رۆژ، ٢٠ ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان، خێزانیش ھەیە لەم ھەفتەیەدا ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە.
"حاجی کاچان" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، وەفدەکەی حکومەتی عێراق پێکھاتبوون لە نوێنەری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و بەرپرسانی ئەمنی عێراق و لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەناو کەمپەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی ئەمنی و ژیانی پەنابەرەکان و ھێرشەکەی ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەی تورکیا بۆ سەر کەمپەکە تاوتوێ کران و ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئاڕاستەی وەفدی عێراق کرا، ئەوانیش بەڵێنیاندا نیگەرانییەکان و داواکارییەکانی پەنابەران بگەیەنن بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان.
وتیشی، ١٥ ھەزار پەنابەری باکوری کوردستان لە کەمپەکەدا ژیان بەسەر دەبەن و لە ساڵی ٢٠١٧وە تورکیا ٦ جار ھێرشی بۆ سەر کەمپەکە ئەنجامداوە.
ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور ڕاشیگەیاند، لە ٢٠١٨وە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق ھیچ خزمەتگوزاری و ھاوکارییەکی بۆ دانیشتوانی کەمپەکە دابین نەکردووە و داواکارە خزمەتگوزاییان بۆ دابین بکرێت.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، لە کۆی ملیۆنێک و ٤٨٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا، نزیکەی ٧٠٠ ھەزار پێوەری زیرەک بەستراوە، ئەمەش دەکاتە ٤٨٪ی ھاوبەشانی کارەبا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای ھەرێمدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بووە بەھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا لەلایەن ھاوبەشانەوە، لەلایەکی دیکەوە بووە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی و کەمکردنەوەی کارپێکردنی مولیدە ئەھلییەکان و کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە و دادپەروەری لە وزەی بەکارھاتووش دەستەبەر بووە.
لە ڕاگەیەندراوی وڵاتانی جی ٧ کە "ستیڤن ھایکی" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتەر بڵاویکردووتەوە، ستایشی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگە کراوە لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی کردنی ھەوڵەکان و پاراستنی سەربەخۆی و سەروەری خاکی عێراق دووپات کراوەتەوە.
وڵاتانی جی ٧ پشتیوانیان بۆ بڕیاری ژمارە ٢٥٧٦ی ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ چاودێری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و گرەنتی کردنی پڕۆسەیەکی شەفاف، داواشیان لە ھاووڵاتیانی عێراق کردووە بەشداری پڕۆسەکە بکەن. پێشوازیشیان لە ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووە بۆ لێپرسینەوە لەو گروپە چەکدارانەی لە دەرەوەی یاسان.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد، لە دیدارێکدا کە ھەر یەک لە د. بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی، ڕۆژان محەمەد کەریم ئەندامی لیژنەی یاسایی، بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ئامادەیبوون، باسی ڕەوشی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرا.
سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند: "لە ئێستادا پڕۆژەیاسای دامەزراندنی دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە ھەرێمی کوردستان-عێڕاق، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە نێردراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەم پڕۆژەیاسایە چەندین ڕەھەندی ئەمنی و یاسایی، قەزائی، دارایی گرنگ و فراوانی ھەیە، بۆیە پەرلەمانی کوردستان بە ئاگایی و ھەستیارییەوە کاری لەسەر دەکات، بە جۆرێک کە ھیچ ھاودژییەکی نەبێت لەگەڵ دەستووری عێڕاق و بەلامانەوە گرنگە کە دیدگای وڵاتە دۆست و ھاوپەیمانەکانمان بزانین سەبارەت بەو پرسە. ھاوکات دەمانەوێت لێکەوت و دەرھاوێشتە یاسایی و دارایی ئەمنییە نێودەوڵەتییەکانی ئەم پرسە بخەینە پێش چاوی ھەموو لایەک، ئێمە پێویستمان بەڕاوێژکردن ھەیە لەگەڵ وڵاتە دۆستەکانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت کە ئەم بابەتە پێویستیی بە پاڵپشتیی تەکنیکی و ئابووری و سیاسیش ھەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی" .
بەڕێز ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێم، بە خۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دیراسەکردنی داواکارییەکانی پەرلەمان و گەیاندنی بە ناوەندی بڕیار لە واشنتۆن و ھیوای خواست لە ئایندەیەکی زوودا بتوانن ڕاوبۆچوونی وڵاتەکەیان سەبارەت بەم پرسە بدەن بە پەرلەمانی کوردستان.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، دوای ئەوەی سوپای تورکیا داری دارستانەکانی دەوروبەری گوندی "ھرورێ"ی لە بەرواری باڵا بڕییەوە، ئەمڕۆ بنکەیەکی تری سەربازی لە دووری یەک کیلۆمەتر لە گوندی ھرورێ جێگیرکرد. وتیشی، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەمە سێیەمین بنکەی سەربازی تورکیایە لە ناوچەکەدا و بە بەردەوامیش بۆردومانی بەرواری باڵا دەکات.
راشیگەیاند، لە دەوروبەری بەرواری باڵا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بەردەوامە.
ھاوکات ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە لەکارەکانی خاچی سوری نێودەوڵەتی رووانی لە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی ھاوکاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان و ئەو خێزانانەی بەھۆی باردۆخی عێراقەوە زیانیان بەرکەوتووە. داواشیکرد لەکار و ھەنگاوەکانیان بەردەوامبن لەخزمەتکردن بە ژینگە و کارە مرۆییەکان و رۆڵی زیاتربگێڕن لەچارەسەرکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتە مرۆیی و ژینگەییانەی دووچاری عێراق و ھەرێم و ناوچەکە بوونەتەوە.
ھاوسەرۆک پشتیوانی و ھەماھەنگی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی رێکخراوە مرۆییەکان دووپاتکردەوە بۆ دانانی ستراتیژی نوێ بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و زیاتر خزمەتکردن بەکایەکانی کۆمەڵگا و ھەماھەنگی رێکخراوەکانیشی بەگرنگ زانی بۆ خزمەتکردنی ئەو خەڵکانەی پێویستیان بەھاوکاری و ئاوڕدانەوەیە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەتران بەشار وەردە سەرۆکی زانکۆکە، و ستافی ئەکادیمی، ستایشی ھەوڵەکانی کردن بۆ ھاندانی پێکەوەژیان لەنێوان پێکھاتەو شوێنکەوتەی ئاینە جیاجیاکان بەتایبەت کە پێکھاتەکانی کوردستان بەئەزموونی تاڵی ھەوڵی قڕکردندا گوزەریان کردووە.
لە سەردانەکەدا کە وەزیری خوێندنی باڵا و، تیمێکی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران بەشداربوون، قوباد تاڵەبانی بەشەکانی زانکۆکەی بەسەر کردەوە و پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی بۆ کارە زانستییەکانیان دووپات کردەوە و ھانی دان گرنگی زیاتر بە زمانی ئینگلیزی و زانستە ئابووری و پیشەییەکان و کلتوری فرەیی بدەن.
لە کۆتایی سەردانەکەدا قوباد تاڵەبانی گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی جیاجیای زانکۆکە کرد و باسی لەوەکرد لە کۆتاییدا ئەوەی پاڵپشتیان دەبێت تەنھا بڕوانامەکانیان نییە، بەڵکە ئەزموون و فێربوونیانە و، ڕاشیگەیاند حکومەت پلانی ھەیە پێداچوونەوە بکات بە بەرنامەکانی خوێندنی باڵا بەتایبەت ناردنە دەرەوەی خوێندکاران.
ھاوسەرۆکان جەختیان کردەوە کە بەستن و سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم وەرچەرخانێکی گەورە بوو، مژدەی نوێبوونەوە و سەرکەوتن بوو لە ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی یەکێتییدا، پەیامی سوپاسگوزاری و پێزانینیان ئاڕاستەی ھەڤاڵە دێرینەکانیان کرد و ڕایانگەیاند، کە بە دڵگەورەیی و سنگفراوانی و ھاوکاری و پشتیوانیی ئەوان و جۆشوخرۆش و دڵسۆزیی کادرەکانی یەکێتی لە سەرجەم ئۆرگانەکان توانرا کۆنگرەی یەکێتی سەرکەوتووبێت و ئاماژەیان بە ھەوڵ و ھەنگاوەکانی یەکێتی کرد لە دوای کۆنگرە کە بەو ماوە کەمە و سەرباری ئاستەنگەکان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانراوە کاری زۆرباش ئەنجام بدرێت و ھەنگاوی گەورە بنرێت بە ئاڕاستەی چالاککردن و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتیی و خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ھەموو ئاستەکاندا. ھاوسەرۆکان بەڵێنیشیاندا کە ڕاستەوخۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئەنجام بدرێت.
ھاوسەرۆکان باسیان لە ئەرک و خەبات و تێکۆشانی ئەمڕۆی ھەڤاڵانی ڕێکخستنەکان کرد و داوایان لێکردن کە ھیمەت بکەن و قۆڵ و بازووی لێ ھەڵبماڵن و بچنە ناو جەماوەر و ڕوئیا و سیاسەت و بەرنامەی یەکێتییان بۆ ڕوون بکەنەوە.
لەبارەی ناوخۆی ھەرێم و کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو ھاوسەرۆکان روونکردنەوەیان دا و سیاسەت و ستراتیژی یەکێتییان روونکردەوە و جەختیانکردەوە کە یەکێتی بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان باجی زۆریداوە ئەوەش لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گۆڕینی سیستمی سیاسی و ئەدای حکومڕانی کە لە ئاست خواست و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بێت.
ھاوسەرۆکان بەبایەخەوە باسیان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان کرد و ڕایانگەیاند، سیاسەت و بەرنامەی یەکێتی گرنگیدانە بە ھاونیشتمانییان لەو ناوچانە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی داعش و گەڕاندنەوەی ئارامی بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدا دروستبووە ئاماژەشیان بۆئەوەکرد دوای کۆنگرە، یەکێتی بە پەیوەندییەکانیدا چووەتەوە و ئێستا پەیوەندییەکی دۆستانە و بەھێزی ھەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و توانراوە لە ڕێگەی دیدار و سەردانەکانەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنەکان ڕێکبخاتەوە. لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانیش بە شیعە و سوننەوە توانراوە باڵانسی ھێز بگەڕێندرێتەوە و ئەو پەیوەندییانە بەھێز بکرێتەوە کە بناغەکەی سەرۆک مام جەلال دایڕشتبوو، جەختیشیان کردەوە کە ئێستا یەکێتیی بە سەنگ و قورساییەکی بەھێزەوە گەڕاوەتەوە بەغدا و بەشدارە لە داڕشتنی نەخشەی سیاسی.
ھاوسەرۆکان دووپاتشیانکردەوە کە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بۆ کورد پرۆسەیەکی چارەنووسسازە، دووپاتیان کردەوە کە بۆ بەھێزیی پێگەی کورد لە بەغدا و گەڕاندنەوەی باڵانسی ھێز و بەدەستھێنانی تەواوی مافەکان لە ڕێگەی خەباتی پەرلەمانییەوە، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی بچنە بەغدا، لەو ڕووەشەوە ئاماژەیان بۆ پێکھێنانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، داواشیان کرد ھەموو لایەنە کوردستانییەکان بێنە ژێر چەتری ئەو لیستە بۆ ئەوەی کورد بە زۆرترین ژمارەی کورسی و بە یەکدەنگی لە بەغدا خەبات بکات بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکان.
پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەرۆژی ١١ی ئایاری ئەمساڵەوە پرۆژەیاسای بودجە لە وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کراوە و ماوەی زیاتر لە مانگێکە لیژنەی باڵای بودجە لە حکومەت کاری لەسەر دەکات و سەرقاڵی تاوتوێکردنی خەرجی و داھات و کورتھێنانە لە پڕۆژەیاساکە.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساکە بکرێت و دوای پەسەندکردنیشی بە مەبەستی خوێندنەوەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.