کوردستانکوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی، ئەوەی نەیهێشتووە تا ئێستا هیوا بكەوێت خێرخوازان و مەكتەبی دارایی یەكێتی بووە و ئەو گرفتانەشی لە هیوا هەن لە هەولێر و دهۆكیش هەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، وەک کارئاسانییەک بۆ ھاوڵاتیان، کە چیتر دووچاری سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری نەبنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لەمەودوا ھاوڵاتیان دەتوانن پێش شەش مانگ لە بەسەرچونی ماوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکانیان مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە.


ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرشۆفێرێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لە بەشی مۆڵەتی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ھاتەچۆی سلێمانی بە دەست ھێناوە دەتوانێت بەر لە شەش مانگ لە کۆتایی ماوەی بەسەرچونی مۆڵەتەکەی سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییان بکات بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاشكراشیكرد، نوێنەری كەمیینەكان كورسییەكانیان بۆ خزمەتی خەڵكی خۆیان و كوردستان بەكارناهێنن و ئەوان ئێستا نوێنەری پارتین و هیچ بڕیارێك بەبێ رەزامەندی پارتی نادەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، یاسای ژمارە ٢٠ ی ساڵی ٢٠٢١ ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان، عێراق لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و پەسند کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بەیاسای پەسندکراو، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، ھەر وەکو بەڵێنیان دابوو، لەماوەیەکی نزیکدا رێنمایەکانی بەکارخستنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە وەزارەتیان ئامادە دەبێت، لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە دانەمەزراون، بە بەشێوازی کردنەوەی خولی ڕاھێنان و شیاندنی توانای کارمەندان لە رووی ھونەریی و پیشەیی و رێکخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆسەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی یاساکەش مۆڵەتی پڕۆژەی کشتوکاڵی بەبێ بوونی سەرپەرشتیار نادرێت و ئەو پڕۆژە کشتوکاڵیانەی بەر لە دەرچوونی ئەم یاسایە مۆڵەتیان پێدراوە، پێویستە لە ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ٩٠ رۆژ لە رێکەوتی بەرکاربوونی ئەم یاسایەوە خۆیان لەگەڵ حکمەکانیدا بگونجێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشبینییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پاریزگاکانی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با وبەرزبونەوەی تۆزێکی سوک.

ئاشکراشیکردووە، سبەی پێنج شەممە لە پارێزکانی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەی گەرمی بە دوو پلە.

ئاشکراشیکردووە، لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک سبەی ئەگەری نمە باران ھەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی لە پارێزگاکانی ھەڵەبجە و کەرکوک بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەراورد بە پارێزگاکانی تر زۆرتر دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لە مانگی دووی ئەمساڵ بە ھەوڵی بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ و رەزامەندی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بڕیاری کردنەوەی پزیشکی دادی لە چەمچەماڵ دەکرا.

بڕیاریشە بەمنزیکانە و دوای تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان، ئەو دامەزراوە پزیشکییە لە چەمچەماڵ بکرێتەوە. 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی  رایگەیاند، کێشەی نەمانی دەرمان لە ناوەندەکانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی کێشەیەکی نوێ نییە  و دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئابی ساڵی رابردوو، ئەوان چەندین جار ھۆشداریانداوە لەم کێشەیە و ئێستاش بەھۆیەوە نزیکەی ٦٠٪ی دەرمانی ھەڵگیراوی ئەوان بەکارھێنراوە و نەماوە.

بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، "چارەسەری ئەم کێشەیە لای حکومەتی ھەرێمە و پێویستە ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن، ھیچ روونادات ئەگەر حکومەتی ھەرێم بڕیاربدات دوو ملیار لە داھاتی نەوت خەرجکات بۆ سلێمانی و ئەم کێشەیە و کۆتایی پێبێت، کاتی خۆی کە کێشەی نەختیینەیی لە ھەولێر و دھۆک ھەبوو کۆمپانیاکانی دەرمان دەھاتن بانکەکانی ئێمە چەکەکانیان بۆ دەکردن بە پارە، با ئێستا ئەوانیش ھاوکاری سلێمانی بکەن".

ئاشکراشیکرد، لە سلێمانی چەندین کۆمپانیا و کەسایەتی و بازرگان ھاتوونەتەسەر خەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سوپاسیان دەکەن، بەڵام کەرتی تەندروستی بە سەدەقە بەڕێوەنابرێت.

د. سەباح ھەورامی راشیگەیاند، پێویستە حکومەتی ھەرێم لەو راستییە تێبگات کە دەرمان پێش مووچەیە و چۆن پارە بۆ مووچە تەرخاندەکرێت ئاواش پێویستە پارە بۆ دەرمان تەرخانبکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ١٧ ساڵ تێپەڕیوون بەسەر ھەرڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ھەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆک کۆمار عێراق، دەستکەوتێکی گەورە و مێژوویی بوو بۆ گەلی کورد، ھەروەھا یەکەم سەرۆککۆمار بوو لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، یەکەمجار بوو لە مێژووی حوکمڕانیی عێراقدا کوردێک وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا و لەماوەی فەرمانڕەواییکردنیشیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە بەڕێوەبردنی عێراقدا.


سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەشڵیت، لەدوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال تاوەکو کۆچی دواییکردنی و ئێستاکەیشی لەگەڵدا بێت، ھێشتا گەل و نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکانی عێڕاق، خۆزگە بەو سەردەمە دەخوازن کە سەرۆک مام جەلال لە پۆستی سەرۆککۆماریدا بوو، ئەو تەونە جوانەی پێکەوەژیان و تەباییەی کە مام جەلال دایڕشت، ئاسەوار و کاریگەرییەکانی لە یادگە و بیرەوەرییەکانی خەڵکی عێڕاق و کوردستاندا ھێشتا ھەر زیندوون. 

د. ڕێواز فائق تەئکیدیکردەوە، لەم قۆناغە دژوار و بێمتمانەییەی کە ئەمڕۆکە دووچاری عێڕاق و کوردستانیش بۆتەوە، لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ سەر شاڕێگەی ئەو ھێڵە نیشتمانییانەی کە سەرۆک مام جەلال بە حیکمەت و دووربینییەکانی خۆی نەخشەی بۆ دەکێشا، بۆ بەیەکتری گەیاندن و نزیککردنەوەی ھەموو ئاراستە جیاواز و ناکۆکەکان.

لەئێستاشدا یاد و بیرەوەرییەکانی مام لە ھەموو کاتێک زیاتر لە زەینی عێڕاقییەکاندا دەخولێتەوە، دروود بۆ ڕۆحی پاکی نەخشە داڕێژەری ئاشتی و ئارامی و تەبایی، دروود بۆ گیانی ئەو مرۆڤەی کە لە بری چاندنی تۆوی ناتەبایی، درەختی خۆشەویستی و پێکەوەژیانی لە دڵی ھەموواندا ڕوواند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەردوو یاسای ھەڵبژاردن و کۆمسیۆن لە ھەرێمی کوردستان رەھەندی نیشتمانیان ھەیە، بەپێی ئەو رێککەوتنە لەدوای ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ لەنێوان یەکێتی و پارتی ھەیە، یەکێک لە خاڵەکانی ئەوەیە ئەو یاسانەی رەھەندی نیشتمانیان ھەیە و ھەمواری یاسای ھەڵبژردن بکرێتەوە بە سازان لەنێوان ھێزە سیاسییەکاندا و لە رێککەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان پارتیش بەھەمان شێوە ئەو خاڵە دیاریکراوە.

وتیشی، یاسای ھەڵبژرادن لە ھەرێمی کوردستان ٣٠ ساڵ لەبەر بە سادەیی دەرچووە و کەموکوڕی زۆری تێدایە و لەماوەیەشدا گۆڕانکاری گەورە رویانداوە و لەئێستادا پێویستە یاساکە ھەموار بکرێتەوە، کە ماوەی ٣٠ ساڵە، پێنج خول ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بە یەک بازنەیی دەکرێت و بۆیان دەرکەوتووە، پەرلەمانە بە یەک نازنەیی ناتوانێت ھاوسەنگی لە نێوان شار و شارۆچەکەکانی کوردستان بەدیبێنێت، بۆیە پێویستە بکرێت بە چوار بازنە تا ھەر پارێزگایەک بەپێی ژمارەی دانیشتوانی نوێنەرەکانی بنێرێتە پەرلەمان.

لەبارەی تۆماری دەنگدەرانیشتەوە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو تۆماری دەنگدەرانەی لە کۆمیسۆنی ھەڵبژاردنەکان ھەیە پاک نییە و لە رابردوو ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە لە تۆمارەکەدا ماونەتەوە و جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ئەو تۆماری دەنگدەرانەی لە ٢٠١٨ ھەڵبژاردنی پێکراوە لەگەڵ ئەو تۆمارەی لە ساڵی ٢٠٢١ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێکرا ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو تۆمارە پاکبکرێتەوە.

لەبارەی نوێنەری پێکھاتەکانەوە لە پەرلەمانی کوردستان زیاد جەبار جەختیکردەوە، پێکھاتەکان پێگەی تایبەتیان ھەبووە لای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و دەیانەوێت نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن و لەو پرۆژەی پێشکەشیان کردووە کورسی پێکھاتەکان وەکو خۆیان دیاریکراون، بەڵام دوو خاڵیان دیاریکردووە، کە ئەوانیش پێکھاتە تەنھا لە سنوورێکی دیاریکراون نییە، بەڵکو لە سنوری ھەر چوار پارێزگاکەی کوردستان پێکھاتە ھەیە و دەبێت نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان ھەبێت، ھەروەھا دەبێت نوێنەری راستەقینەی پێکھاتەکان بن نەک نوێنەری حزبن.

راشیگەیاند، وەکو یەکێتی جەختدەکەنەوە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام دەبێت ھەردوو یاساکە ھەموار بکرێتەوە، لەگەڵ فراکسیۆنە جیاوازەکانی تر و ئەندامە سەربەخۆکان ھیچ ھێزێک ناتوانێت رایانبگرێت، کە ئامانجیانە یاساکان بە شێوەیەک ھەمواربکرێنەوە تا بتوانن ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەر لە ھەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی_یەوە، سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەفدێکی یاوەری بەرەو یۆنان بەڕێ کەوتن بە مەبەستی بەشداری کردن لە حەوتەمین دیداری ئابوری دێلفی لە وڵاتی یۆنان بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: بڕیارە جێگری سەرۆک وەزیران لەو دیدارەدا وتارێک پێشکەش بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و جێگری سەر‌ۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یاوەری قوباد تاڵەبانی دەکەن لەم دیدارەدا.

حەوتەمین دیداری ئابوری دێلفی، لە رۆژانی  ٦-٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بەرێوەدەچێت و بابەتە سەرەکییەکانی دیدارەکە بریتین لە ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئابوری جیھانی و رێگەکانی پێشخستنی، گۆڕانی کەشوھەوا، یەکێتی ئەوروپا و داھاتووی یەکێتیەکە، گۆڕانە تەکنەلۆجیەکان و گۆڕانکارییە ئابورییەکان و کۆمەڵگا. 

دیدارەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرس و کەسایەتییە جیھانییەکان بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەشڵێت، جارێکیتر بەڵێن و وەفاداری بەرامبەر بیروباوەڕ و رێبازە پیرۆزەکەت دووپات دەکەینەوە، خەمی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ ھاووڵاتییانمان دەکەینە بنەمای کارکردنمان و بەھیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافەکانیان ناکەین . 

دەقی پەیامەکە...

ئەمڕۆ بە شکۆ و شانازییەوە یادی ھەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم سەرۆککۆماری کورد لە مێژووی عێراق دەکەینەوە.

لای ھەمووان روونە ئێستا عێراق بە دۆخێکی سیاسی نەخوازراودا تێدەپەڕێت و نەبوونی دیالۆگێکی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا، دەرخەری ئەو راستییەیە و ئاماژەیەکی روونە کە ئێستا لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بەو سیاسەتە حەکیمانەیەیە کە سەرۆک مام جەلال پەیڕەوی دەکرد لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان. رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و کوردستان زیاتر شاھیدی ئەو راستییە دەدەن کە ئەو بۆشاییەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دروستیکرد بە ئاسانی پڕ نابێتەوە و تەنھا رێگەش بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا، گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی مام.

لەم رۆژە مێژووییەدا جارێکیتر بەڵێن و وەفاداری بەرامبەر بیروباوەڕ و رێبازە پیرۆزەکەت دووپات دەکەینەوە. خەمی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ ھاووڵاتییانمان دەکەینە بنەمای کارکردنمان و بەھیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافەکانیان ناکەین. بەردەوامی بە ھەوڵەکانمان دەدەین لەپێناو قووڵکردنەوەی رۆحی تەبایی و پێکەوە ژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکان. وەک ھەمیشە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ستراتیژی کارکردنمان دەبێت و بەرگری لە بەھا مرۆیی و دیموکراسییەکان دەکەین.

سڵاو لە رۆحی پاکی سەرۆک و رابەرمان مام جەلال و سەرجەم شەھیدانی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٦ی نیسانی ٢٠٢٢

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی نان و نەھێشتنی قۆرخکاری لە گرانکردنی نرخی نان بریاری داشکاندنی ٥٠٪ کرێی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکان دەرکرد.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە رۆژی ١٠ی ٤ی ٢٠٢٢ بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی جێبەجێ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارێز سەلیمی بەڕێوەبەری ناوەندی فریاکەوتنی مەریوان رایگەیاند، لە رێگە نوێیەکەی نێوان مەریوان – سنە رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی سەمەند و پەیکان روویداوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ دیکەش برینداربوون و برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەرمین مەعروف" وتیشی، فاکتەری دەرەکی بە تایبەت بەرژەوەندی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، کاریگەریان دەبێت لەسەر دانوستانەکانی نێوان بەغداد و ھەرێم لەسەر ئەو پرسە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. ئازاد مستەفا" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دەرمانی پێوست بۆ ئەو بەرکەوتووانەی چەکی کیمیایی کە بە دەست ئازارەکانی سنگەوە دەناڵێنن گەشتە دەستیان، کە لەلایەن مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دابینکرابوو.

"د. ئازاد مستەفا" وتیشی، خۆیان ھیچ بودجەیەکیان لە بەردەستدا نییە بۆ کڕینی دەرمانی پێویست بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا وەفدی بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتی پێشێلکاریەکانی ئیدارەی کەرکوکی لە ڕووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزاریەوە بۆ تیمی یونامی لە پارێزگای کەرکوک ڕوونکردەوە بە تایبەت سیاسەتی تەعریب ئەویش لە ڕێی ھێنانی خێزانی ھاوردە لە دەرەوەی کەرکوک و دروستکردنی خانوو بە شێوەی زیادەرۆ لە شارەکە، و داوایانکرد یونامی وەکو ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی ببینێت.

وەفدەکە ڕاشیگەیاند، ئیدارەی کەرکوک جگە لەوەی نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوکی نەکردووە لە ڕووی پڕۆژەی خزمەتگوزاریشەوە ئەولەویەتی بە بەشێک لە ناوچە و گەڕەکەکانی باشووری کەرکوک داوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...654655656657658...918