"شێخ حسێن حەمە ساڵەح" نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک لە دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم.

ڕاشیگەیاند، تەرمەکان قوربانی ڕووداوەکەی ٢١-١٢-٢٠٢١ن و بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە دۆزرانەوە.

نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، تا ئێستا بەڵگەنامەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماوەتەوە و دەزگای لوتکە بە مەبەستی ھاوکاری و کارئاسانی بۆ کەسوکاریان بەردەوامە لە بەدواداچوون.