کوردستان

ھەڤاڵان و ھاوسەنگەر و ھاوخەباتانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 


بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە کۆچی یەکجارەکی تێکۆشەر و پێشمەرگە و ڕاگەیاندکاری دێرینی یەکێتیی و شۆرشی نوێی گەلەکەمان مامۆستا موحسین عەلی ئەکبەر ڕادەگەیەنین کە ئەمشەو دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و دەرکەوتەکانی کۆرۆنای نەگریس گیانی پاکی سپارد.


مامۆستا موحسین وەزیر، پەرلەمانتار و بەرپرس و سەرکردەیەکی دیاری ڕیزەکانی یەکێتیی بوو لە دەستپێکی خەباتی ڕێکخراوەیی و پێشمەرگایەتی و میدیایی یەکێتییەوە قۆڵی خەباتی سیاسیی و پێشمەرگانە و حزبیانەی لێھەڵماڵی و لە ھەموو وێستگەکانی ئەو خەباتەدا ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی پێ سپێردرابێت دڵسۆزانە و یەکێتیانە ڕایپەڕاندووە و جێدەستی دیار بووە. کە دوا ئەرکی لەم کایەدا سەرپەرشتی میحوەری گەرمەسێر و خانەقین بوو لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا. نموونەی تێکۆشەر و سەرکردەی مەیدانی بەھیمەت بوو وێرای ئەوەش نووسەر و وەرگێر و میدیاکارێکی بە سەلیقەبوو.


ڕۆحی مامۆستا موحسین شاد و جێگای بەھەشت بێت. سەرخۆشیمان بۆ کەسوکار و خانەوادەکەی و خەڵکی شەھیدپەروەری خانەقین و کوردستان.

ماڵئاوا ھەڤاڵ و ھاوڕێی دێرینمان کە تا دوا سات کۆڵت نەدا


مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان


١-١٢-٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر بە پێی پێشبینییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر بێت لەگەڵ بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری خۆرھەڵات و ئەگەری بارانبارینی مام ناوەندیش ھەیە لە سەنتەری شارەکانی ھەولێر، کەرکوک، ھەڵەبجە و سلێمانی. کەشناسی ھەرێم ڕاشیگەیاندووە بڕی بارانبارین لە ١٢ سەعاتی ڕابردوودا بەم جۆرە بووە:

پیرمام دڵۆپ دڵۆپ
دھۆک دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ ٥.١ ملم
کانی ماسی ٥.٢ ملم
باتوفە ٢.٦ ملم
سمێلان ١.٠ ملم
سیدەکان ٠.٦ ملم
بارزان ١.٢ ملم
دوکان ٠.٦ ملم
سۆران ٠.٦ ملم

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بۆنەی کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر، سەرکردە و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەمان، مامۆستا موحسین عەلی ئەکبەر پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین.


مامۆستا موحسن نموونەی شۆڕشگێڕی سەرڕاست، دڵسۆز و بە ئەمەک بوو بۆ گەل و خاکەکەی، کە ھەر لە سەرەتای تەمەنی لاویەتی وەک گەنجێکی خوێنەواری ژانگرتووی گەرمیانی تێکەڵ بە کۆڕی خەباتی ڕێکخستن و سیاسی و چەکداری بوو، کە وەک سەرکردە و پێشمەرگەیەک ھەمیشە لە بەرەی گەل و  نەتەوەکەی بوو، کە بۆ تەنھا ساتێکیش لە خەبات و تێکۆشان دانەبڕاوە و لە بەرامبەر ھەر ئەرکێکیشدا یەکێتییانە، پێشمەرگانە و دڵسۆزانە ڕایدەپەڕاند.


بۆیە لە دەستدانی ھەڤاڵێکی وەھامان جێی نیگەرانیمانە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە کەسوکاری سەربەرزی، ھاوسەنگەر، ھاوخەبات و خەڵکی تێکۆشەری خانەقین دەگەیەنین و ڕۆحی مامۆستای ئازیز، شۆڕشگێڕ و ماندووی ڕێگای کوردایەتی بۆ ھەمیشە شادبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بارەی ئەو بڕیارەش سەباح حەبیب کاندیدی سەرکەوتووی کەرکوک بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داھاتوودا ڕێنمایی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دەردەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعات ١٠ و پێنج خولەکی شەوی ڕابردوو، تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی ٢ی لیوای ٩ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە نزیک بەنداوی باوەشاسواری سنووری کفری و دوای شەڕو پێکدادان پێشمەرگەیەک شەھید بوو، سیانی تریش برینداربوون. 


ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی شەممەی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنوری ناحیەی کوڵەجۆ پەلاماری ھێزەکانی پێشمەرگەیاندا و بەھۆی ڕووبەڕووبوونەوەکانەوە ٦ پێشمەرگە شەھیدبوون و سیانی تریش برینداربوون.


لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا داعش دوو پەلاماری بۆ سەرھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە ئەنجامداوە و بەھۆیەوە ٦ پێشمەرگە شەھیدبوون و ٣ی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی "کەڵەشێرتەپە" لە باشووری قەزای کەلار، تەرمی ئەو پێشمەرگەیە بە خاک خاکسپێردرا، کە شەوی شەممە لە کاتی پەلامارێکی داعش بۆ سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە نزیک ناحیەی کوڵەجۆ بریندار بوو، ئەو پێشمەرگەیە سەر بە لیوای پێنجی پیادەی ھێزەکانی پێشمەرگەیە و خەڵکی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارە، شەوی ڕابردوو بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا، بەوەش ژمارەی پێشمەرگە شەھیدەکان، بۆ شەش پێشمەرگە بەرزبووەوە.


عەمید کاوە فەرماندەی لیوای پێنجی پیادەی ھێزەکانی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی داعش و ڕاوەدوونانی تیرۆرستانی ئەو گروپە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ‎لە ١/١/٢٠٢١ تاوەکو ٢٤/١١/٢٠٢١ ڕەزامەندی لەسەر ٣٦٩ نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دراوە کە بڕەکەی ١٤ملیار و ٢٦٢ ملێون و ٩١١ ھەزار و ٢٤٠ دینارە. ئەم بڕە پارەیە تاوەکو ١٥/١٢/٢٠٢١ زیاتر دەبێت. لە ھەمان ڕێککەوتیش ١٨٣ نووسراویان ڕەتکراوەتەوە. لەبەر ئەم ھۆکارانەی لای خوارەوە;-


‎١-ھەندێک نوسراو پێچەوانەی ڕێنمایی دارایی بووە.


‎٢-ھەندێک لەو نوسراوانە کەموکوڕیان ھەبووە و وەڵامدراونەتەوە.


‎٣- بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی ھەرێم بە ڕێنمایی (٥٠) پاڵپشت بە بڕیاری ١٤ی ئەنجومەنی وەزیران ڕەتکراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر ھەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردووە، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانی دەکات، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن لە پێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد.


بافڵ جەلال تاڵەبانی، داوا لە خوێندکاران دەکات بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ ڕێگەی مەدەنی و شارستانی ببەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و یاساشکێنی، ڕێگەنەدەن کەسانی ھەلپەرست داوا ڕەواکانییان بە لاڕێدا بەرێت ئەوە خزمەت بە خواستەکانیان ناکات، داواشی وایە قەت ئەم ڕێگایە ھەڵنەبژێرن و بیری لێنەکەنەوە.


بەلێنیش دەدات کە گۆڕانکاری گەورە بکەن لە پێناو داھاتووی خوێندکاران و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان.


دەشلێت، لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەن لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەیان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانیشتان دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەشەوە، موقەدەم عومەر ئەحمەد فەرماندەی فەوج ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ھێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی تێکشکاندنی پەلامارەکەی داعش تیرۆریستێکیان کوشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شەھرام محەمەد" نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا لە شاری کاڵاسی فەڕەنساوە ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی ڕێکاری ڕەسمی بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکان گرتووەتەبەر و لەلایەن حکومەتی فەڕەنساوە جێبەجێی دەکرێن.


وتیشی، لە چەند رۆژی داھاتوودا سامپڵی "دی ئێن ئەی" کەسوکاری قوربانییەکان لە سلێمانیەوە دەگاتە فەڕەنسا و ڕادەستی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە حکومەتی فەڕەنسای دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی لیوا عەبدوڵا کەریم بەڕێوەبەری مەشق لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەیەوەیەک بەڕێوەچوو، تیایدا گرنگی ئەنجام دانی مەشق و ڕاھێنان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و پابەندبوونی لیوا و یەکە سەربازییەکان بە کات و خشتەی مەشق و ڕاھێنان و جێبەجێکردنی دسپلینە سەربازییەکان تاوتوێ کران.


دواتر نوێنەری لیواکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزاەرتی پێشمەرگە بۆچوونیان لە بارەی پلانی ساڵی داھاتووی مەشق خستەڕوو، ھاوکات ئامادەییان دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکانی مەشق لە ساڵی ٢٠٢٢دا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سیروان جەلال" بەڕێوەبەری گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پشکنینی ڕووفاتی ٤١ ئێزدی تەواو بووە و بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ لە بەغدادەوە بە فڕۆکە بھێنرێنەوە بۆ موسڵ و دواتریش دەبرێنەوە بۆ شەنگال و لە ڕێورەسمێکی شایستەدا لەسەر شێوازی ئایینی ئێزدییەکان لە گوندی کۆچۆ بە خاک دەسپێردرێن.


ڕوونیشیکردەوە، مانگی شوباتی ئەمساڵ ڕووفاتی ١٠٤ ئێزدی کە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شەنگال دەرھێندران و دوای پشکنین ھێنرانەوە بۆ شەنگال و بە خاک سپێردران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خوێندکارانی ناڕازی داوایانکرد بڕیاری ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەمی قۆناغی ٩ی بنەرەتی  ھەڵبوەشێتەوە و بوار بدرێت تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن. پەروەردەی کەرکوکیش بەڵێنیدا داواکاریەکەیان بگەییەننە وەزارەتی پەروەردەی عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس عومران بەڕێوەبەری ھێڵی ئاسمانی عێراق سوپاسی تیمی گەشتی ژمارە (IA223)  کە فڕۆکەی جۆری (B737-800/YIASJ) لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ ئەنجامیداوە.


ئەم فڕۆکە نەفەرھەڵگرە لە کاتی گەشتەکەیدا روبەڕووی گێژەڵوکەیەک بوەتەوە، بەڵام تاقمی فڕۆکەکە توانیویانە بە سەلامەتی سەرنشینەکان رزگار بکەن.


کاپتنی فڕۆکەکە پیاوێک بووە بە ناوی (کەمال عەباسی)، یاریدەدەرەکەشی کچە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی بووە بە ناوی (وەرتێ بەکر حاجی عەلی)، کە برازای قادری حاجی عەلی و ھونەرمەند حەمە جەزایە.


بەڕێوەبەری ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق، (کەمال عەباس)و (وەرتێ بەکر) وەکو دوو فڕۆکەوانی بەئەزموون ناودەبات کە دوای نزیکەی کاتژمێرێک و ٣٠ خولەک فڕین بە ئاسمانی شاری ئیستانبوڵدا، توانیویانە سەرنشینەکان بەسەلامەتی بگەیەننە سەر زەوی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ناوھێنانی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم دەرخەری ئەوەیە کە پەرلەمانتارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بێئاگا و بێتوانایە.

سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی لێدوانێکی ھێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی کە باسی تیمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، رایگەیاند، قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دوورن لە ڕاستییەوە و بێئاگایی و بێتوانایی خۆی سەلماندوە.

سەمیر ھەورامی ئەوەشی راگەیاندوە، داتا و ئامارەکانیش سەلمێنەری ئەوەن کە ئەو ‌پەرلەمانتارە ھیچ زانیارییەکی درووستی نییە و کەس لێدوانەکانی بەجددی وەرناگرێت چونکە زوو زوو پەنا دەباتە بەر موزایەدە و دووبارە سەلماندی کە ئەو پەرلەمانتارێکی فاشیلە .

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...650651652653654...812