کوردستانکوردستان

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستیگرکردنی سێ  تۆمەتباری راگەیاند، کە  بڕی پێنج سەد ھەزار دینار، لەگەڵ ٢٨ مۆبایلی گرانبەھا لە جۆرەکانی ، ئایفۆن و سامسۆنگ و ھواوی) یان دزیبو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو خاوەن دوکانەوە سکاڵا تۆمارکرا، کە دزیان لێکراوە دەست بەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری  پێویست لەسەر تۆمەتباران توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیر بکرێن .

ئاماژەیان بەوەشکرد ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا ، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو کەلو پەلانەی کە پێشتر دزی بویان، ھەروەھا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولرەحمان ساڵح رەشید بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای چەندین ساڵ لە پێشکەشکردنی خزمەت ‌و تەواوبوونی ماوەی خزمەتی یاسایی، داوای خانەنشین بوونی کردووە.

وتیشی، پێشتر جارێکی دیکە داوای خانەنشینبوونی کردووە، بەڵام ماوەی خزمەتی یاسایی بۆ دوو ساڵ درێژکراوەتەوە و لە ئێستادا ئەو وادەیە کۆتایی ھاتووە.

عەبدولرەحمان ساڵح رەشید راشیگەیاند، "ماکوان جەمیل مستەفا" کە لە ئێستادا بەڕێوەبەری باجی خانوبەرەی ھەڵەبجەی شەھیدە بۆ شوێنەکەی دەستنیشانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: رۆژی ١-٧-٢٠٢٢ ماوەی یاسایی تەواو دەبێت، کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی کە دەکاتە  ١-٧-١٩٥٧.

عەبدولرەحمان ساڵح رەشید لە ساڵانی رابردوودا یەکێک بووە لە بەرێوەبەرە خزمەتگوزارەکانی حکومەتی ھەرێم ‌و چەندین رێکاری دارایی و کارگێری بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان پەیڕەو کردووە، بەھۆی خزمەتەکانیشیەوە حکومەتی ھەرێم دوو ساڵی تری وەک بەرێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی بۆ درێژکردەوە، دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەش ئێستا داوای خانەنشین بوونی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە شارەوانی سنە رایگەیاند، ئەو شەش کەسەی ببوونە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەی شاری سنەوە رزگار کراون، بەڵام بەھۆی مەترسی رووخانی بەشیکی دیکە لە بیناکە ماڵەکانی دەوروبەری چوڵکراون. 

بە وتەی بەرپرسێکی مانگی سووری سنەش، بە ئامادەبوونی سێ گروپی تایبەت و سەگی زیندوو دۆزەرەوە توانیویانە ھەر شەش کەسەکە رزگار بکەن.

ئەمڕۆ باڵەخانەیەک لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان روخاو شەش کەس بوون بە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەو ھەوڵانەی ناوبەناو دەدرێن بۆ دابەزاندنی بەھای دۆلار، جگە لە سەرقاڵکردنی شەقام ھیچی تر نییە، چونکە ئەو بابەتە تەنھا لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندیدایە نەک ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتاران، بۆیە تا بانکی ناوەندی بڕیار لەسەر بەھای دۆلار نەدات، وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە ئێستاشدا ناتوانن دەستکاری بەھاکەی بکەن، چونکە دەبێتە ھۆی داڕمانی ئابووری عێراق.

وتیشی، ئێستا یەدەگی دراوە بیانییەکان لە بانکی ناوەندی (٧٠) ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە و پشبینی دەکەن تاکۆتایی ئەمساڵ بگاتە (٩٠) ملیار دۆلار ئەگەر بەھای نەوت لە بازاڕەکانی جیھان وەک ئێستا بە بەرزی بمێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەمە رێکەوتی ٣ی ٧ی ٢٠٢٢، کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچو، کە تایبەت بو بە گفتوگۆکردن دەربارەی کەیسی مامۆستایان د. کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژی یاسا و د. ئیدریس حەمە خان مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین– ھەولێر.

وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختیکردەوە، کەیسی مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین - ھەولێر، کەیسی وەزارەتەکەیان و تاک بەتاکی مامۆستایانی کوردستانە، ھەروەھا ئەنجومەنی وەزارەت داوا لە ھەمو لایەنەکان دەکات کە ھاوکاری دادگا بن بۆ سەلامەتی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان تاوەکو بە بڕیارێکی دادپەروەرانە ماف بۆ مافخوراوان بگەڕێندرێتەوەو سەبوری کەسوکاری قوربانیان بدرێت. 

راشیگەیاند، بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوە و تەشەنەسەندنی ئەو رووداوانە وەزارەتی خوێندنی باڵا، لیژنەی پەروەردەیی و زانستی و یاسایی بۆ بەدواداچونی ڕەھەندە جیاجیاکانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوە پێکھێناوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیاییدا لەوەی ھەموو ھەوڵێک دەخەنەگەڕ لەپێناو پاراستنی ناوەندەکانی خوێندن و شکۆی مامۆستایان و ژینگەی خوێندن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانیدا ئاماژەبەوکراوە، لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبووەوە و باس لە چۆنیەتی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی کرا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا و پەتای خوێنبەربوون، بۆ ئەوەی تەندروستی ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی پارێزراوبێت و ھاوڵاتیان بتوانن بە بەبێ گرفت  لە رۆژانی جەژندا قوربانیەکانیان ئەنجامبدەن.

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەو ھەنگاوانە کرا، کە پێویستە لە رۆژانی جەژن بگیرێنەبەر بەمەبەستی پێشوازی کردن لەو گەشتیارانەی کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان روو لە شاری سلێمانی بکەن. 

ھەر بۆیە لە کۆتایی کۆبوونەوەکە لیژنەکە بریاریدا بە:

یەکەم: سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت. 

دووەم: کوشتارگاکانی سلێمانی لە رۆژانی جەژن بەردەوام کراوەدەبن، تاوەکو ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بتوانن قوربانیەکانیان لە کوشتارگاکان ئەنجام بدەن.

سێیەم: سەربرینی ئاژەڵەکان بەپێی رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی ڤێتیرنەری سلێمانی دەبێت و ئاژەڵەکان پێش سەر برین پشکنینیان بۆ ئەنجام ئەدرێت و  دوای سەربرینیش پشکنین بۆ گۆشتەکەی ئەنجام ئەدرێت.

چوارەم: فرۆشتن و سەربرینی ئاژەڵ لە کۆڵانەکان و سەرشەقامەکان و بناری گۆیژە قەدەغە دەبێت، و ھەرکەسێک ئەنجامی بدات رێکاری یاسای لەگەڵدا دەگیرێتە بەر.

پێنجەم: لیژنە ھاوبەشەکان بە ھاوکاری ھێزە ئەمنیەکان بەردەوام دەبن لە گەران و چاودێریکردن، تاوەکو سەرجەم بازار و دوکان و شوێنە گەشتیاریەکان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتا گوازراوەکان بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ئاماری دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی لە ھەرێم بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لە ماوەی رابردوودا، دەستیان گرتووە بەسەر دوو ھەزار و ٢٢٨ دەمانچە و ھەزار و ٨١١ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و سێ ھەزار و ٢٢ تاپڕ و بادی، ھەروەک دەستیشگیراوە بەسەر ٢٦ ھەزارو ٥٢٣ فیشەکی تاپڕ و ٩ ھەزار و ٥٢٤ فیشەکی کڵاشینکۆف و  ٧٤٨ فیشەکی دەمانچە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای بڕیارەکەی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی چەکی بێ مۆڵەت لە پارێزگاکان و ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و داخستنی شوێنەکانی چەک فرۆشتن دەستپێکردوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی توشبووانی کۆلێرا گەیشتووەتە ٣٠ کەس، بەڵام تائێستا ھیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمار نەکراوە.

 لە بەشێکی تری ئامارەکەدا ھاتووە، لەو ژمارەیەی لە پارێزگای سنە وەک توشبووی کۆلێرا تۆمارکراوە، ٢٧ کەسیان لە مەریوان و یەک کەس لە سنە و کەسێک لە سەقز و کەسێکی تریش لە کامیاران تۆمارکراوە.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی پێنجەمین کۆنگرە تەواو بووە و رۆژی یەک شەممە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٢ کۆنگرەکە لە ئەنقەرە سازدەکرێت.

راشیگەیاندوە، نوێنەرانی ٤٠٠ رێکخراو و کەسایەتی و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان و نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس بەشداری کۆنگرەکە دەکەن، ھەروەھا ھەزار و ٥٠ ئەندامی کۆنگرەش مافی دەنگدانیان دەبێت. 

بڕیارە لە کۆنگرەکەدا ١٠٠ ئەندامی کاتی و ٥٠ جێگر و ھاوسەرۆکانی گشتی"ھەدەپە"ھەڵبژێردرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھێمن ھەورامی"جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەستەمە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و تا ئێستا لەسەر ئەو پرسە ھیچ لێکنزیکبونەوەیەک لە نێوان لایەنەکاندا نییە و عەیبەیەکی گەورەیە بۆ ھەموو حزبە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانیان کە نەتوانن ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.

وتیشی، پێویستە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی کارابکرێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردن بکات.

 سەبارەت بە پرسی پێکھاتەکانیش رایگەیاند، دەبێت پێکھاتەکان خۆیان بڕیاربدەن نوێنەرایەتییەکانیان دیاریبکەن.





بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم رایگەیاند، لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانەوە فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان کاراکراوە، تائێستاش زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس  فۆرمەکەی پڕکردووەتەوە.

بە پێی راگەیەنراوەکە، ٢ی تەمموز دواوادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە، بڕیارە رۆژی یەک شەممەش دەست بەجیاکردنەوەی فۆرمەکان بکرێت و ھەر پارێزگایەک فۆرمەکانی خۆی ئاڕاستە بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و بە قیستی درێژخایەن بدرێت بە کەمدەرامەتان و کرێنشینان.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، ناوچەی عەین عیسا و شەھبایان بە چڕی تۆپباران کرد.

بە پێی میدیاکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە گوندەکانی عەین عیسا لە باکوری شاری رەقە و ناوچەی شەھبایان لە باکوری شاری حەلەب تۆپباران کردووە و ھێرشەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش، رایگەیاندوە، لە مانگی حوزەیراندا، ھێزەکانیان ١١ ئۆپراسیونیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە دەوروبەری حەسەکە و رەقە و دێرەزۆر ئەنجامداوە و ١٧ چەکداری ئەو گروپەشیان دەستگیرکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی"سی پی تی"ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە ماوەی مانگێکدا، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، پێنج ھاوڵاتی شەھید بوون، کە سیانیان منداڵ بوون، ھەروەک ١٥ ھاوڵاتی تریش برینداربوون.

 لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، ھەر لەو ماوەیەدا چوار بارەگای نوێی سەربازی تورکیا لە ھەرێم دروستکراون، تۆپبارانی چەند گوندێکیش بەردەوام بووە، ھاوکات بەو ھۆیەشەوە گوندی"توتەقەڵ"لە سنوری قەزای چەمچەماڵ چۆڵکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی "تا یەک"ی کوردسات نیوز ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ڕایگەیاند، پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتە نەتەوەی و ئاینییەکان جێگای شانازییە. 

لە چۆنییەتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتوی ھەرێمی کوردستاندا ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەدا، چونکە پێکهاتەکان دۆخیان جیاوازە، ئەوان وەک پێکھاتەکان ھەموو لەسەر ئەوە کۆکن کەوا سیستەمی ھەڵبژاردن فرە بازنەی بێت بەڵام ئاماژەی بەوە کرد لە ھەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ھەڵبژاردن فرە بازنەی بووە بۆ لایەنە سیاسیەکان بەڵام بۆ پێکھاتەکان یەک بازنەی بووە. 

هەروەها ڕاشیگەیاند، چونکە ھەڵبژاردن ڕەھەندێکی نیشتیمانی و یاسای ھەیە، بۆیە پێویستی بە ڕەزامەندی لایەنە سیاسییەکانە و ئەمە پەیوەندی بە سەقامگیری ھەرێمەوە ھەیە و پێوستە ھەموو لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ڕێکبکەون و سەقامگیری کوردستان بەردەوام بێت. 

لە کۆتایدا وتی، گلەی و تێبینییان لە یاسای ھەڵبژاردن ھەیە و دەستێوەردان لە ھەڵبژاردندا دەکرێت و دەستێوەردان لە کاروباری کۆتادا دەکرێت. 

جگە لەوەی وەزیری ھەرێمە بۆ کاروباری پێکھاتەکان ھەروەھا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکومانی عێراقیە و وەک نوێنەری تورکومانەکانی کوردستان دەناسرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حسێن حەمەساڵح" نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەڕێندرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و دواتر تەرمەکان دەبرێنەوە بۆ سلێمانی و دەوروبەری و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە ٢١-١٢-٢٠٢١ نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان، تەرمی ئەو سێ کۆچبەرە کوردە بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو ئاژەڵانەی لەناوچوون ھێستربوون و دانیشتوانی ئەو گوندە بۆ کاروباری ڕۆژانەی خۆیان بەکاریانھێناون.

جگە لەوەی سوپای تورکیا ئاژەڵی کردووەتە ئامانج باس لەوەش دەکرێت ژمارەیەکی زۆری دار لە ناوچە سنورییەکانی باشوری کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە بڕدراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...653654655656657...996