وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی تەمووز، تاوەکو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٤ـی تەمووزی ٢٠٢٢، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی رەسمی دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە تەنھا لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە کە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت ناگرێتەوە.