تۆمەتبارێک لەسەر تەقەکردن و بریندارکردنی ھاوڵاتییەک دەستگیر کرا
کوردسات نیوز
٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەکی کەڵەکن لە شاری سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو دەرکەوت بەھۆی شەڕەوە تۆمەتبارێک ھاوڵاتییەکی بە فیشەک بریندار کردوەو ھەڵاتوە".
راشیگەیاندوە، "پاشان لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانەوە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، سەرنجام توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ن ، ر ، ج لەدایکبوی ١٩٩٧ ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٥/٣١ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە".