عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدی ھاوڕێی، دواین گۆڕانکارییەکانی ڕەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکە و جیھانیان تاوتوێکردووە و جەختیانکردووەتەوە لەوەی کە کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی ئەرکی ھەمووانە و پێویستە حکومتێکی خزمەتگوزاری نیشتیمانی پێکبھێنرێت.