کوردستانکوردستان

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە" ڕایگەیاند، لە دژی ھێرشەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاب و مەتینا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، ھەروەھا سیستمێکی کامێرای چاودێریش تێکشکێنراوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، سوپای تورکیا لەو ناوچانە بۆ ھێرشکردنە سەر گەریلا پەنا دەبەنە بەر چەکی قەدەغەکراو، ٥ جار چەکی کیمیاویان بەکارھێناوە و ١٥ جاریش بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانیان بۆردوومان کردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاندوە، لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکیش مانگانە بڕی ١٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دیناری خەرج کردوە، لە بواری دابینکردنی خۆراک بۆ نەخۆشخانەکانیش، بڕی ٤ ملیار و ٨٩٢ ملیۆن و ٧٣٩ ھەزار و ٤٥٠ دیناری تەرخانکردووە، بۆ پاککردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی تەندروستیش مانگانە ملیارێک و ٤٤٨ ملیۆن و ٨٤٠ ھەزار و ١٩٠ دیناری تەرخانکردوە، ھەروەھا ملیارێک و ٧١٢ ملیۆن و ٢٥٨ ھەزار و ٦٥٠ دیناری بۆ سازدانەوە و ٥٨٠ ملیۆن بۆ سوتەمەنی و ملیارێک و ٦٦ ملیۆن و ٣٩٨ ھەزار دیناری بۆ بەدەل عیادە خەرج کردووە.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی بۆ کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک گەیشتە شاری موسڵ و لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە نوێنەرایەتی نەینەوا دەکەن وتی، دەبێت ھێزە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانی ھەڵبگرن لە چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و نابێت رەوشی سیاسی رێگربێـ لە خزمەتکردنی ھاووڵاتیان. 

کازمی لە کۆبوونەوەیەکی تریشیدا لێپرسراوانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند، حکومەتەکەی بەوە جیادەکرێتەوە کە خزمەتگوزارە و ھەوڵیداوە بە ھەموو توانایەکەوە کار بکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان.  

وتیشی، دەبێت چاکسازی بکرێت لە سیستمی ئیداری و چاکسازی ھەمیشە لەسەرەوەی ھەرەمەکە نایەت بەڵکو دەبێت لە خوارەوە بەرەو ئاستە باڵاکان بڕوات و داواشی کرد ئاسانکاری بکەن لە بەردەم ئەو ئاستەنگانەی روبەڕووی ھاووڵاتیان دەبێتەوە. 

کازمی ئاماژەی بەوەشدا، بە بەھێزییەوە بەردەوام دەبن تا کۆتا رۆژی تەمەنی حکومەتەکەی بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و نیشتمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئێستادا بەنداوی دووکان دوو ملیار و ٨٦٦ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە کە دەکاتە ٤١% بەنداوەکە. بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان وتیشی، بە بەراورد بە ساڵی ڕٍابردوو، بڕی ئاو لە بەنداوی دووکان بەڕێژەی ٣% کەمیکردووە،  بەجۆرێک ساڵی ڕابردوو لەھەمان کاتدا بەنداوی دوکان بەڕێژەی ٤٤% ئاوی تێدا بووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای مانگی (٦)ی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ سزادراون (١٣٦) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (٢) بەنزینخانەی دیکە بەھۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالیتیی، ناوەکانیان بڵاو لە لایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانەوە بڵاو کراوەتەوە  ئەوانیش بەنزینخانەی MH  و بەنزینخانەی ڕێگای بەحرکە 

هەروەها لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان  ئاماژەی بەوەشکردووە کە ھاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە تیمەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ھەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ دەفرۆشنە ھاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواشی لەھاووڵاتیان دەکەن لەکاتی تێبینیکردنی ھەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالێتیەکەی لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی ھەولێر بکەنەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویکردەوە، لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٨ی تەموزی ٢٠١٩وە تا ٢٧ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢، لەسەرجەم سێکتەرەکان، بە تایبەت سێکتەرە خزمەتگوزارییە گشتییەکان پرۆژەی تایبەتی وەبەرھێنانی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا بڕی ١١ ملیار و ٥٦٢ ملیۆن و ٩٣ ھەزار دۆلاری لە ٢٠١ پرۆژەدا خەرجکردووە، کە لەسەر ڕووبەری ١٠ ھەزار و ٦٠٣ دۆنم زەوی لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بووە و، بەشێکی زۆری پرۆژەکانیش لە لایەن وەبەرھێنەرانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە زۆرترین پرۆژە لەپارێزگای ھەولێر بووە، کە ٨٧ پرۆژە و بە سەرمایەی زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار  بووە، لەکاتێکدا لە پارێزگای سلێمانی ٥٣ پرۆژە و بە بەھای یەک ملیار دۆلار سەرماکەی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە ... 

بە داخین بۆ تێرۆرکردنی شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن. ئەم ڕووداوە لە دڵەوە نیگەران و خەمباری کردین.

بەڕێز ئابێ نمونەی سەرکردەی دەستپاک، خۆشەویست، خەمخۆر و دڵسۆز بوو؛ کەسایەتیەکی مێژوویی بوو کە ژاپۆن لە سایەیدا چەندین کارەسات و قەیرانی تێپەڕاندووە و ھەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەی تەرخان کردبوو.

کۆچکردوو چەندین جار چاوی بە سەرۆک مام جەلال کەوتووە و پێکەوە بە گرنگیەوە باسیان لە دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چۆنییەتی دەرباز بوون لە گرفتەکان کردووە، بەندەش لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەو شەرەفەم پێ بڕا کە لە نزیکەوە چاوم پێی بکەوێت.

لەم کاتە دژوارەدا لەگەڵ خێزانەکەی و حکومەت و گەلی ژاپۆن دەبین و نیگەرانیی خۆمان بە گیان لە دەستدانی ئەم سەرکردە مەزنەی ژاپۆن دەردەبڕین کە ڕۆڵێکی گرنگیی لە پێشخستنی وڵاتەکەیدا بینی و بە کۆچکردنیشی جێگەی لەناو شانۆی سیاسیی جیھاندا دیاردەبێت.


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، بە داخەوە ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە ھاونیشتمانییان دەکەم، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن. 
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت  

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

با پەیام و واتا مرۆیی و جوانەکانی جەژن لە گەردنئازادی و لێبوردەیی و لێخۆشبوون بکەینە دەرفەتێک بۆ یەکڕیزی و تەبایی و یەکترقبووڵکردن و ھەڵدانەوەی لاپەڕەی نوێی ئاشتەوایی و پێکھاتنەوە و ھەنگاونانی پێکەوە بەرەو داھاتوویەکی باشتر.

با ئەم بۆنەیە لە عیراق و ھەرێمی کوردستان بکەینە سەرەتایەکی تازەی ھاریکاری و کاری ھاوبەشی نێوان ھەموو ھێز و لایەن و پێکھاتەکانی وڵات، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و تێپەڕاندنی سەختییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و گەیشتن بە کەناری ئارامی و دڵنیایی.

جەژنی ھەمووان پیرۆز بێت، ھەموو ساڵێک بە خۆشی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراق، کورتەیەکی لەسەر دواھەنگاوەکانی وەفدی دانوستانی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عیراق، باڵیۆز و نوێنەرایەتی وڵاتان پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، ھەموو لایەنەکان لەسەر سیاسەتی ڕاست و دروستی یەکێتی کۆکن کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ داکۆکی لە پرەنسیپەکانی سازان، ھاوسەنگی و شەراکەت دەکات و ئەم پرەنسیپانەش درێژەدانە بە ھەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال لە سەردەمی زێڕینی رۆڵی کورد لە بەغدا.

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوەستەی لە ئاستی ڕەوشی دیالۆگی یەکێتی و ھێز و لایەنە عیراقییەکان کرد کە بەھۆی یەکڕیزی، یەکئاڕاستەیی و یەکدەنگی حزبییەوە  ئەمڕۆ بە سەربەرزییەوە ماڵی سەرۆک مام جەلال لە بەغدا بووەتە شوێنی پێکگەیشتنی ئاڕاستە، دید و بۆچوونە جیاوازەکان و دیدارەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی ھەمان کەلتووری سەنگینی سەرۆک مام جەلالە بۆ دروستکردنی ڕایەڵەی پەیوەندی نێوان پێکھاتەکان و پاراستنی ئیستحاقە دەستورییەکانی گەلەکەمان لە عیراقی نوێ.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و عیراق کرا و لەمبارەیەوە وێڕای پشتیوانی لە چاکسازییە حزبی و حکومییەکان و پشتیوانی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و تیمی یەکێتیی لە حکومەت، تەئکیدکرایەوە کە پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق و سەنگی سیاسەتی یەکێتی لە پایتەختی فیدراڵی ڕێ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان خۆشتر دەکات بەو پێیەی ھاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا دۆسییەکانی وەک بودجە، مووچە و شایستەکانی تری گەلەکەمان لە دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان کە بەشێکی دانەبڕاوی سیاسەتی یەکێتییە، بەرەو چارەسەر ھەنگاو دەنێت.

لە کۆتاییدا مەکتەبی سیاسی پێداگری یەکێتی لە ئیستیحقاقی سەرۆککۆمار و کاندیدی پەسەندکراوی خۆی بۆ ئەو پۆستە دووپاتکردەوە و تەئکیدیشی لەسەر پێویستی پێکھێنانی حکومەتێکی ھاوسەنگ، تەوافوق و خزمەتگوزار کردەوە کە مەبەستی سەرەکی لە پێکھێنانی ئەو حکومەتەش خزمەتکردنی ھاوڵاتییان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشدا کە بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی ٣٥٠٠ مێگاوات کارەبا، لە ھەر چوار ڕۆژی جەژندا، ماوەکانی پێدانی کارەبا لە نێوان ١٦ بۆ ١٧ سەعاتدا دەبێت.

ئاشکراشی کرد کە لە ڕۆژانی جەژندا، زیاتر لە ٧٠٠٠ کرێکار و فەرمانبەر ٢٤ سەعات لە کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم و کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکان  و  وێستگەکانی بەرھەمھێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا و سیانەکان و پۆلیسی کارەبا بە شێوەی ئیشکگریی لە خزمەتی ھاوڵاتیاندا دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشدا کە ھیوادارە ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە ھەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لە پێناو بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیر بۆ ھاوڵاتییان و پاراستن و بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.

لە کۆتایشدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرای کرد کە ئەرکی ھەمووانە بە ڕۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بکەن بۆ بەدەستھێنانی ماف و شایستە دەستوورییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ ھاوڵاتییان و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ بودجەیەکی باشتر بۆ پارێزگاکان تەرخانکراوە و لەسەر بودجەی پەرەپێدان ١٦٢ پرۆژەی خزمەتگوزرای لە سنوری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدەدرێن.

وتیشی، پرۆژەکان لەسەر بودجەی زیاتر لە ٩١ ملیار دینار ئەنجامدەدرێن و بەشێک لە پرۆژەکان تازەن، کە ١٢٨ پڕۆژەن و ٣٤ پڕۆژەشیان، پرۆژەکانی ساڵانی پێشوون و تەواو نەکراون.

ئاشکراشیکرد، پڕۆژەکان رێگاوبان و قیرتاوکردن و ئاو و ئاوەڕۆ و تەندروستی و پەروەردە و چەند پرۆژەیەکی تر لە خۆدەگرێت و جگە لەو پرۆژانەش، چەندین پرۆژەی ستراتیژیش ئەنجامدەدرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو رێوڕەسمەدا کە لەبارەگای فەرماندەیی ھێزەکانی (٧٠) بەئامادەبوونی خانەوادە و کەسوکاری شەھیدان بەڕێوەچوو، ھەریەک لەھەڤاڵان جەلال شێخ ناجی سەرۆکی دەزگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری ھەرێمی کوردستان و وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە و لیوا عومەر ساڵح سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی ٧٠ و لیوا مەریوان محەمەد فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی دوو و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە و پلە باڵای سەربازی ئامادەبوون، باس لە کارەسات و برینی سارێژنەبووی ھەکاری کرا و یادی شەھیدانی کارەساتەکە بەرز و پیرۆز راگیرا، ھاوکات بەڵێنی درێژەدان بەخەباتەکەیان و ئەو رێبازەی لەپێناویدا شەھیدبوون، دووپاتکرایەوە.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ھەر لەمیانەی رێوڕەسمەکەدا چەپکە گوڵی رێز و وەفای لەبەردەم وێنەی ھەرچوار شەھیدەکە دانا.

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا دووپاتکرایەوە کە یەکێتی ئەو ھێزە سیاسیەیە کە کارەساتی ھەکاری راینەگرت و ئێستا یەکێکە لە ھێزە سەنگین و راستەقینە سیاسیەکانی کوردستان کە مێژووەکەی بە قوربانیدانی زیاتر لە ٢٠ ھەزار پێشمەرگەی شەھیدی سەنگەر و بەرخودان پرشنگدارە و قافڵەی کاروانەکەی بەشەھیدانی کارەساتی ھەکاری دەستیپێکرد.

لای خۆشیەوە، وەستا ڕەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە، لە وتەیەکدا سوپاسگوزاری خۆیانی دەربڕی بۆ ھەڵوێستی وەفاداری و دڵسۆزانەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و رایاگەیاند: کارەکەت وەفاداری و دڵسۆزانەیە بۆ شەھیدان و خانەوادەکەیان و جێگەی رێز و پێزانیمانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وتیشی، بڕیارە داوای داواکاری گشتی بۆ ئازادکردنیان ببرێتە بەردەست دادوەر بۆ ئەوەی ئازادبکرێن، ئازادکردنەکەشیان دەکەێتە دوای پشوەکانی جەژن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەریەک لە یوسف شەریف و مەحمود ناجی و  کۆڤان تاریق جوبرائیل و ئەمجەد یوسف و  نێچیرڤان حاجی نزیکەی دوو ساڵە دەستگیرکراون و تائێستا ئازاد نەکراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی میدیاکانی سوریا، سوپای تورکیا بەردەوام لە ناردن و کۆکردنەوەی ھێزە لە سنوورەکانی رۆژئاڤای کوردستان و ھێز و چەکی قوورسی زیاتری رەوانەی سنوورەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و نزیک ئەو ناوچانە کردووە، کە بە نیازە ھێرشیان بکاتەسەر.

ناردن و کۆکردنەوەی ھێزی سەربازیی بە چەکی قوورسەوە، لە نزیک سنوورەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی تورکیادایە بۆ دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکی نوێ و چاوەڕوانکراو.

پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، ھەرکاتێک ئامادەکارییەکان تەواوبوون، سوپای وڵاتەکەی لەشکرکێشییەک لە باکووری سوریا ئەنجام دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...649650651652653...996