سلێمانی... ھۆشداری تەندروستی بە ھاوڵاتیان دەدرێت
کوردسات نیوز
٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە ڕاگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە سلێمانی ڕایگەیاند، "ڕۆژانی جەژن لەبەر سەلامەتی تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان بە دوربگرن لە تێکەڵبوون بۆ ئەم جەژنە، جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەخێرای بڵاودەبێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، پابەندی ئەم ڕێنماییە تەندروستییانە بن:
- بەدووربە لە شوێنی قەرباڵغ و تێکەڵبوون.
- لەکاتی سەردانی شوێنە گشتیەکان باشترە ماسک بەکار بھێنرێت.
- لەکاتی ھەبوونئ نیشانە پێویستە دڵنیابیتەوە لە تەندروستیت و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدرێت، ئەگەر پەتای ئاسایش بێت.
- دەستەکانت زوو زوو بشۆ و بابەتی پاکژکردنەوە بەکار بھێنت.
-خۆت دوربگرە لە باوەش و ماچکردن و تێکەڵبوون.



