خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕانەوە
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٢، دوای رەزامەندی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ھێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواو کردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی ھەردوو ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە
فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، کار کراوە بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.