کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، لە نامەیەکدا بۆ ئیبرائیم رەئیسی داوای گەڕانەوەی تابلۆ کوردییەکانی زانکۆکە دەکەن.

لە نامەی مامۆستایانی زانکۆکەدا ھاتووە دوای نزیکەی یەک ساڵ، کە کەسانێک تابلۆی ناوە کوردییەکانی بەشە جیاوازەکانی زانکۆیان لێکردەوە، ھێشتا ئەو تابلۆیانە وەک خۆیان دروستنەکراونەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم بابەتە بێھیوایی لای مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکە، وەک زانکۆی دایک لە پارێزگای سنە دروستکردووە، بۆیە داوا لە سەرۆک کۆمار دەکەن لەم سەردانەیدا فەرمانی پێویست بۆ چاککردنەوەی تابلۆکان دەربکات.