دوای کۆنگرەی پێنجەمی ھەدەپە ١٤ کەس لە تورکیا دەستگیرکراون
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
دوای کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"لە تورکیا، نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستگیرکردنی بەشێکی ئەندامانی بەشداربووی کۆنگرەکە و ھەڵکوتانە سەرماڵان دەستیپێکردوە.
بە پێی ئاژانسەکانی ھەواڵی باکور، لەو ھەڵمەتەدا تائێستا ١٤ کەس لەشارە جیاجیاکانی تورکیا دەستگیرکراون، لەوانەش نۆ کەسیان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە ڕاگیراون، چوار کەسیش لە دەستگیرکراوەکان لە باتمان و یەکێکیشیان لە ئیزمیرە.
فەرمانگەی داواکاری گشتی ئەنقەرەش لێکۆڵینەوەکانی بەتۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوی نایاسایی کردووەتەوە و ئەو دروشمانەی لەکۆنگرەکەدا بەرزکراونەتەوە وەک بیانوی کاری نایاسایی باس کراوە.