کوردستانکوردستان

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ لە ھەردوو پارێزگای بەسڕە و میسان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو، دەگاتە ٤٧ پلەی سیلیزی، لە ھەولێر و سلێمانییش دەگات ٤١ پلە و لە دھۆکیش ٤٢ پلە.

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و خۆڵبارینێکی کەم پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست دەگرێتەوە و لە ڕۆژی ھەینی لە پارێزگاکانی باشوور چڕتر دەبێتەوە و مەودای بینین لە ھەندێک ناوچە، بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەبێت بە ٤٥ پلە.

لەبارەی خۆڵبارینیشەوە ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە تۆزێکی سووک بە تایبەتی لە باشووری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان لە کاتەکانی ئێوارەدا ڕوودەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەبێ ڕێنمایی تەندروستی ئاژەڵیان لەسەر شەقامەکان سەربڕیوە و دوای دەستگیرکردنیشیان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چێشتخانەیەکیش بەھۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان داخراوە و چەند پسوڵەیەکی سەرپێچیش بۆ چەند چێشتخانە و ھۆتێلێک کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھرام کەندایی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، تا ئێستا سێ کەس لە سنە، دوو کەس لە سەقز، کەسێک لە کامیاران، دوو کەس لە سەرواوا و ٣١ کەسیش لە مەریوان تووشی پەتای کۆلێرا بوون، بەڵام ھیچ کەس بە پەتاکە گیانی لەدەستنەداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی کۆلێرا بوون ئەو کرێکارانەن کە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق گەڕاونەتەوە.

کەندایی راشیگەیاند، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ تیمێکیان بۆ پشکنینی ئەو کەسانە جێگیر کردووە کە لە ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(سامان شێخ لەتیف) لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردودا ٣٨٥ پشکنینی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە کە لەو ژمارەیە ئەنجامی ١٩٢ یان ئەرێنی و ١٩٣ پشکنینیش نەرێنی بووە.

ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان  و عێراقیش بەرزبونەتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای کەرخ لە بەغداد لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ماوەیەک بەرلەئێستا سکاڵای لە دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردووەتەوە و ئەو دەنگۆ و زانیاریانەشی لە رۆژانی پشووی جەژنەدا لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکراونەتەوە، ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە.

راشیگەیاندووە، دادگای کەرخ لە ١٢ حوزەیران سکاڵایەکی لە دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردووەتەوە و لەبەر رێزگرتن لە رێکارە ئیداری و یاساییەکانیش پێیان باش نەبووە ھیچ بڵاوبکەنەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیەشیان بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا بڵاوکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.

‎وتیشی، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کوردسات نیوز کەوتون، تەرمەکە ھاووڵاتییەکی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ە و پێشمەرگە بووە و تائێستاش ھۆکاری کوژرانی ئاشکرا نەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیوا عەلی بەرێوەبەری ئاسایشی کفری تایبەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو باندە  کە پێکھاتبوون لە سێ کەس و پارەو کەرەستەی مزگەوتەکانی ناو شاری کفرییان دزیوە.

بەرێوەبەری ئاسایش راشیگەیاند، پاش بەدواداچوونی ورد ئەو سێ کەسەیان دەستگیرکردوە و بەفەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی ٤٤٤ی یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرکراون.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، بە پێی یاسا شیری وشک، زەیت، خواردنەوە کحلوییەکان و ڕۆن پێویستیان بە بڕیاری ڕاستەوخۆی وەزارەتی تەندروستی ھەیە کە بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی ھاوردەکردنی ئەو مادانە لە دەرەوەی ڕێگەپێدانی وەزارەت.

دەشڵێت، دوای ساڵێک و لە بەرژەوەندی چەند بازرگان و کۆمپانیایەک تەنھا شیری منداڵان ڕێگری لێدەکرێت، بەڵام ڕۆژانە بە تانکەر خواردنەوەی کحولی، زەیت و ڕۆن بە ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆک و بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی ھاوردە دەکرێت، لە کاتێکدا ئەو شیرانەی ڕێگرییان لێکراوە ھەموویان مارکەی نێودەوڵەتی دانپێداندراون، ئەو شیرانەشی کە لە ناوخۆ بەرھەمدەھێندرێن، زۆربەیان تەنانەت مەرجە تەندروستییەکانیشییان تێدا نییە.

کاروان گەزنەیی ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕیارە لە پێناو چەند بازرگان و بەرپرسێکە، پێویستە وەزارەتی تەندروستی بە زوویی ئەو بابەتە چارەسەر بکات لە بەرژەوەندی گشتی، بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەنە دادگا و سەرجەم بەڵگەکان دەدەنە داواکاری گشتی لە بارەی شیر و ڕۆن و زەیت و خواردنەوە کحولییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارام مزەفەر لێپرسراوی خاڵی پشکنینی تاسڵوجە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازی لە ھاتنی گەشتیاران کە لە رۆژانی جەژندا سەردانی سلێمانی دەکەن.

وتیشی، لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی ٨٠ ھەزار گەشتیار لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق سەردانی سلێمانیان کردووە.

راشیگەیاند، لە بازگەکە کارمەندی پێویست دانراوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە گەشتیاران بکەن و لە ماوەیەکی کورتدا مامەڵەکانیان رای بکرێت و سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، خێزانێکی دانیشتوی شاری بابل بە مەبەستی گەشت کردن ھاتوونەتە سەیرانگای دوکان، یەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانە لە کاتی مەلەکردندا لەسەر زێی دوکان لە قەشقۆڵی خنکاوە.

 وتیشی ئەو کەسە تەمەنی ٢٣ ساڵە و خوێندکاری زانکۆیە، لەلایەن تیمی مەلەوانی و ھاووڵاتیانەوە تەرمەکەی دەرھێنراوەتەوە، رەوانەی پزیشکی دادکراوە.

جەختی لەوەشکردەوە، چەندینجار لە رێگەی کەناڵی جیاجیاوە ئاگاداری گەشتیاران کراوە دوور بکەنەوە لە مەلەکردن، بەچەند زمانێکیش تابلۆ دانراوە کە مەلەکردن قەدەغەیە، بەمەبەستی ئەوەی رێگە لە دووبارە بونەوەی خنکانی گەشتیاران بگرن.

ھاوکات لە رووباری خاپور لە نزیک کۆمەڵگای باکرمان لەناحیەی رزگاری سەربە ئیدارەی زاخۆ لەکاتی مەلەکردندا ھاووڵاتیەکی تەمەن ٦٥ ساڵی خەڵکی زاخۆ خنکاوە، لەلایەن تیمەکانی مەلەکردنەوە تەرمەلە دەرھێنراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمساڵی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەر و پرسی گرنگ و ھەنوکەیی  تایبەت بەو ئاڵنگاریانەی کە ئێستا رووبەڕوی جیھان بووەتەوە،  لەوانە کێشە و ململانێ سیاسیەکان، بارودۆخی ئابوری جیھان و ئەو مەترسیانەی کە لە ئێستادا بەرۆکی ژینگەی ھەسارەکەمانی گرتووە، لەو بارەیەوە جەخت لە بەردەوامی ئەو ھەوڵانە کرانەوە کە بۆ بەدیھێنانی پرەنسیبە سەرەکیەکانی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ  بۆ  چارەسەرکردنی کێشەو ئاڵنگاریەکان گیراونەتە بەر.

ھەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کارای  لە پانێل و گفتوگۆکاندا کرد و لەگەڵ  نوێنەرانی  وەفدی پارت و حکومەتەکانی جیھاندا  کۆبووەوە،  بەتایبەت لەگەڵ وەفدی پارتە کوردستانیەکان و وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە.

وەفدی یەکێتیی وەک ئەرکێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی گرنگ یاداشتێکی تایبەتیان پێشکەشی کۆبوونەوەکەی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ کردو کە تیایدا جەخت لەوە  کرابووەوە  کە پێویستە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ دان بە مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بنێت و بە گەورەیی و پێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیانەی ھەرێمی کوردستان بڕوانێت لە ناوچەکەدا، بەتایبەت ھەوڵ و بەرەنگاریەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕوبوونەوەی داعش و تیرۆریزمی جیھانیدا، ھاوکات ھەوڵەکانی ھەرێمی کوردستان بەرز بنرخێنێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوو پێشھات و ململانێ سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکەدا، بۆ ئەوانەش تیشک خرابوە سەر ئەوی کە  پێویستە پرەنسیبە سەرەکیەکانی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ وەک مافی مرۆڤ، دادپەروەری، ئاشتی و ئازادی بەردەوام بن بۆئەوەی داھاتوویەکی گەشترو سەقامگیرتر بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەراست فەراھەم بکرێت، یاداشتەکەی یەکێتیی بۆ سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدانی لەسەر کراوەو بەکۆی دەنگی بەشداربووان پەسەندکراوە. 

لای خۆشیانەوە ھەریەکە لە جۆرج پاپاندریو، سەرۆکی رێکخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ، و لویس ئایالا، ئەمنیداری گشتی رێکخراوەکە، بە گەورەییەوە باسیان لە رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردو  لە رێکخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ و ھەوڵەکانیان بەرزنرخاند لە برەودان بە پرەنسیپەکانی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی جیھاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بێگەرد تاڵەبانی"وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی بەرھەمی تەماتە و خەیار لە دەروازە سنورییەکانی عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لەماوەی ھەفتەی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ لەگەڵ "د. محەمەد کریم خەفاجی"وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە گفتوگۆدابوون، بەمەبەستی چارەسەرکردن و جەختکردنەوە لەسەر کێشەی داخستنی دەروازەی سنوری عێراق بەرووی بەرھەمی ھاوردە بەتایبەتی"تەماتە و خەیار"، لەپێناو پاڵپشتیکردنی راستەوخۆی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی خۆماڵی"و ھەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی پێنج رۆژدا ١٣ ھەزار و ٧٠٠ گەشتیار لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەشتیان بۆ ئێران ئەنجامداوە و دوو ھەزار و ٣٠٠ گەشتیاریش لە ئێرانەوە ھاتوونەتە خاکی ھەرێم.

بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، ھەموو کارئاسانییەکیان بۆ ھاتوچۆی گەشتیاران کردووە لە دەروازەکەدا، جموجۆڵی بازرگانیش تەنھا لەیەکەم رۆژی جەژندا راگیرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە ١٥ ھەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری ئیدارەی سۆران کردووە، زۆربەی گەشتیارانیش لە دەرەوی ھەرێم ھاتوون، بەشێکیان لە وڵاتانی دراوسێ روویان لە ناوچە گەشتیارییەکان کردووە.
بەپێی ئاماری گەشتیاری، رۆژانە رێژەی ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێم لە بەرزبوونەوە دایە، ئەوەش یەکەمینجارە دوای شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو رێژە گەشتیارە سەردانی سنوری ئیدارەی سۆران دەکەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی داواکاری گشتی ئۆکراین بڵاویکردەوە، لەسەرەتای لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان ٣٤٧ منداڵ کوژراون و ٦٤٨ی تریش برینداربوون، ئامارەکەش کۆتایی نیە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ھەیە.

بەپێی توێژینەوەیەکیش،  ٤٩%ی سەرمایەدارانی ئۆکراین پێشبینیدەکەن لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا قۆناغی توندی شەڕ کۆتایی بێت و پلانیان ھەیە لەو وادەیەدا کارەکانیان بەگەڕبخەنەوە.

ھەروەھا لەسەدا ٣٥ی ئەو کەسانەشی بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە پێیانوایە کردەوە سەربازییە چالاکەکان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ یاخود بۆ چەند ساڵێک بەردەوام دەبن.

پێشتریش سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری گشتی لە وەزارەتی بەرگری ئۆکراین رایگەیاندووە، زۆرینەی کردەوە سەربازییە چالاکەکان بەر لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتاییان دێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...648649650651652...996