پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای عێراق بۆردوومانی گوندی کۆچەکی کوردنشینیان کردوە نزیک سەنگەرەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە ، بەوتەی دانیشتوانی گوندەکەش بۆردومانەکە چەمێکی ئەو گوندەی کردوەتە ئامانج  و تا ئێستاش زیانەکانی نەزانراوە.

ھاوکات  ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کوژرانی گەورە تیرۆرستێکی داعش و دوو یاریدەدەری راگەیاند کە لە ناوچەی چیمەن کوژراون.

لەلایەکی تریشەوە، لیوای ١٦ لە حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی فراوانی لە باشوری کەرکوک ئەنجامداوە بەڵام تا ئێستا ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە رانەگەیەندراوە.