سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ لە گەڕەكەكانی بەكرەجۆ و قولەڕەیسی و ئاوبارە و خێوەتە، لە سەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگا بۆ ساڵی 2022  جێبەجێ دەكرێن.

بۆ ئەو مەبەستەش ئاگاداری گشت بەڵێندەر و كۆمپانیاكان دەكات، هەر یەكێكیان مەرجەكانی بانگەوازەكەی تێدایە، بۆ وەرگرتنی تەندەر سەردانی هۆبەی تەندەرین لە پارێزگای سلێمانی بكات، هەروەها بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر پڕۆژەكە، دەتوانن سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بكەن.