لە چەمچەماڵ دوو کەس بەتۆمەتی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دەستگیر کردنیدا، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دراوی ساختەی پێبوە لە جۆری "١٠٠ دۆلاری" و پاش پشکنینی ماڵەکەی بڕێکی دیکە لە دۆلاری ئەمریکی ساختە دەستیبەسەردا گیراوە.
راشیگەیاند، " لەکاتی لێکۆڵینەوەو پشکنینی مۆبایلی تۆمەتبار (س ، ھ ، م ) چەندین وێنەو ڤیدۆو مەسجی تێدایە کەباس لەئاڵوگۆڕی دراوی ساختەو مامەڵەکردن بەچەکەوە دەکات."
ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوە پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە.