بڕیارە نوسینگەیەک لە ھەولێر بکرێتەوە بۆ راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیانی ھەرێم لە بەغداد
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
"فارس عیسا"سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد رایگەیاندوە، بڕیارە لەم مانگەدا نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم بکرێتەوە، بۆ رایکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیانی ھەرێم لە بەغداد، حکومەتی ھەرێمیش رەزامەندی لەسەر کردنەوەی ئەو نوسینگەیە داوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێم کە کاریان لە فەرمانگە و وەزارەتەکانی عێراق ھەیە دەتوانن لە رێگەی ئەو نوسینگەیەوە مامەڵەکانیان رایی بکەن، ئەوەش ئاسانکارییەکە بۆ ھاووڵاتیان و بەدوادچوونی مامەڵەکانیان.