"سەرکۆ ئازاد"ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا بە چەند قۆناغێک یاسای چاکسازی جێبەجێکراوە، لەو چوارچێوەیەشدا سێ ڕاپۆرت لەسەر جێبەجێکردنی یاساکە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە ئامادەکراوە، ھەرچەندە دەبووایە حکومەت لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاساکەوە حەوت ڕاپۆرتی ئامادە بکرایە، بەڵام بەھۆی ئەوەی پڕۆسەکە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد ھەیە، تەنھا توانراوە سێ ڕاپۆرت ئامادە بکرێت.

ئاماژە بەوەشکرد، بە پێی یاساکە دەرماڵەکانی فەرمانبەران ڕێکدەخرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی بە ڕێنمایی خەرجکراون.