پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە سوپای تورکیا دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی سنورەکانی قەزای ئامێدی لە زنجیرە چیاکانی گارا و مەتینا، بەوھۆیەشەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ئەو سنورە کەوتووەتەوە و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

وتیشی، بەھۆی سەختی شوێنەکە و دوورەدەستی لە تیمەکانی بەرگری شارستانی، نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی سێ مانگە سوپای تورکیا بەردەوام ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات و زیانێکی زۆری بە سروشتی ناوچەکە گەیاندوە.