لە سلێمانی ١٦ بەنزینخانە بەھۆی فێڵکردن و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزین سزادران
کوردسات نیوز
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە مانگی تەمموز و ئابدا ١٦ بەنزینخانە بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزین و دەستکاریکردنی عەداد سزادراون و سزاکانیان پێبژاردن بووە بە بڕی جۆراوجۆر.
وتیشی، ڕۆژانە لیژنەی تایبەت بە بەنزینخانەکان پشکنین بۆ بەنزین ئەنجام دەدەن، ھەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی بکات یان دەستکاری کوالێتی و عەداد بکات سزا دەدرێت.