بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی دوو ڕووداوی شەڕکردندا لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندی دەڵاڵانی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لە سنوری رانیە، دوو کەس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی  ٤١٣، حەوت کەس لە ھەردوو بنەماڵە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، شەوی رابردوو لە گوندی نۆرەی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان، دوو کەس ھێرشیان کردووەتە سەر ھاوڵاتییەک و برینداریان کردووە، لێکۆڵینەوە لەو روداوەش بەردەوامە.