کوردستانکوردستان


مەکتەبی سیاسی زەحمەتکێشان ڕایگەیاند، "لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کودستان و ڕاگەیاندنی شۆڕشی نوێدا، بە ناوی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و تەواوی ھاوڕێیانمان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەرێز و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین."

ھەروەھا ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ھەل و مەجێکی سەختدا ھاتۆتە کەیایە و خزمەتی گەلی کوردی کردوە و زەحمەت کێشان جەختی لە پەیوەندی دۆستانەی یەکێتی نیشتیمانی و حزبی زەحمەتکێشان کردەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پیرۆزبایەکەدا یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، "لە (٤٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا گەرمترین پیرۆزبای لە ئێوەی بەڕێز و بنەماڵەی شەھیدان و لایەنگرانتان دەکەین."

هەروەها یەکێتی مامۆستایان خەباتی یەکێتی بە گرنگ وەسف کرد. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامێکدا، بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، " ‎بە بۆنەی (٤٧)ـەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و (٤٦)ـەمین ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، " ساڵڕۆژی یەکێتی، تۆماری پڕ سەروەری خەباتی گەل و شەھید و پێشمەرگەیە، و یادی مام جەلال و ھاوڕێکانێتی کە لە سەردەمی مەحالدا ھیوای سەرکەوتنیان دەبەخشی. با ئەم یادە ھاندەرمان بێت بۆ دەستەبەری حوکمڕانی باش و دادپەروەر، بۆ مافی ھاووڵاتیان و ڕەواندنەوەی مەترسیەکانی سەر ئیستا و ئایندەی گەل و نیشتمان".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی ڕەگەیەندراوەکە:

ھەڤاڵان سڵاوی کۆتایی ھاتن و سەرکەوتنی دیداری یەکێتیتان لێ بێت.. 

ئەگەر ساڵان بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتیی تەنھا ئاھەنگمان دەگێڕا و یادی شەھیدان و مامی رێبەرمان  دەکردەوە، ئەوە ئەمساڵ جیاوازتر پێشوازیمان لە یادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەمان کردەوە.

چ ئاھەنگێک لەوە خۆشتر و جوانتر و باشترە کە لەڕێی دیداری یەکێتییەوە بڕیاری پێداچوونەوە بە سیاسەت و داڕشتنەوەی روئیا و پلانی نوێ و گونجاو لەگەڵ ویست و داواکاریی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانمان داوە. 

چ یادکردنەوەیەکی شەھیدەکانمان لەوە شایستەترە کە بڕیارمان داوە دیداری یەکێتی بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەت و ھەڵوێست و داڕشتنەوەی دید و روئیامان بکەینە نەریتێکی ساڵانە بۆ ئەوەی یەکێتی وەک ھەمیشە پێشڕەوی نوێگەری بێت لە کوردستاندا. 

ھەروەھا چ رێزلێگرتنێک لە کادر و تێکۆشەرە دێرین و نوێیەکانمان لەوە راستگۆ و بە نرخترە کە لە دیداری یەکێتیدا راستەوخۆ بەشداردەبن لە دیاریکردنی سیاسەت و ھەڵوێستی حیزبەکەیان.

 پێمان وایە کۆتاییھاتنی سەرکەوتووانەی دیدار و چەسپاندنی دیدار وەک نەریتێکی ساڵانە نوێکردنەوەی راستەقینەی یەکێتییە و بەمەش لە لایەکەوە جەژنی  ئەمساڵمان بووە بە دوو جەژن و لە لایەکیتریشەوە بەم خۆنوێکردنەوەیە بە باشترین شێوە یادی دامەزراندنی حیزبەکەمان و یادی ئەو تێکۆشەرانەمان کردۆتەوە کە گیانی شیرینی خۆیان لەپێناو ئامانجەکانی یەکێتی بەخشی، یان بە یەکێتییەوە ماندووبوون و ڕەنجیان بۆ کێشاوە.  

ھەڤاڵان دەمێک ساڵ بوو یەکێتی پێویستی بەوەبوو لە دەرەوەی دروشم خۆی نوێ بکاتەوە، دەمێک ساڵ بوو پێویستی بەوەبوو بۆ داڕشتنەوەی سیاسەت و روئیا بگەڕێتەوە بۆ ناو کادر و تێکۆشەرەکانی خۆی و بەشدارییان پێ بکات، ئەم ساڵ  لەم دیدارە رەسمییەدا بە سەرپەرشتی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ، ئەم ھەنگاوە گرنگەمان دەست پێکرد. ئەمساڵ بە کردار سەلماندمان کە یەکێتی حیزبی کادرانە و رۆڵی کادران لەمەودوا لەناو حیزبدا زیاتریش دەبێت. 

 کاتێک حیزبێک دەبێتە حیزبی کادران و بە ھەزاران کادر لە شار و ناوچەی جیاوازەوە بەشدار دەبن لە دانانی سیاسەتی حیزبدا، بە دڵنیاییەوە ئەو حیزبە دەبێتەوە بە حیزبی کۆمەڵانی خەڵکیش، چونکە کادرانی یەکێتی ھەڵقوڵاوی ناو جەماوەرن و ھەڵگری خواست و داواکاری خەڵکن.

یەکێتی کە لەسەر بنەمای دوو چەمکی کوردایەتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دامەرزاوە، لەمەودوا ھەردوو بنەماکە لەخۆیدا بەھێزتر دەکات. لەم قۆناغەدا کە وڵاتەکەمان بە دەست کێشەی دادپەروەری کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت، بۆ لەمەودوا یەکێتی لە ھەموو سیاسەت و ھەڵوێستەکانیدا پرسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە بنەما دەگرێت و پەرەی پێ دەدات.

سەبارەت بە پرسی حکومڕانیش، وەک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند پێشتر کەموکوڕی زۆرمان ھەبووە و ھەڵەی گەورە کراوە، بەڵام چیتر یەکێتی نەک ھەر رێگە بە دووبارەبوونەوەی ئەم ھەڵانە نادات، بەڵکو یەکێتی لەسەر ھەردوو ئاستی کوردستان و عێراقیش دەبێتە حیزبی پێشەنگ بۆ راستکردنەوەی رێڕەوەی حکومڕانی و بونیادنانی حکومڕانیی تەندروست. 

حکومڕانی تەندروست لە روانگەی ئێمەوە تەنھا حکومڕانییەکی شەفاف و دەستپاک نییە، بەڵکو حکومڕانییەکی زانستیشە، بەو واتایەی نابێت بەپێی حەز و باوەڕی تاکەکەسی ھیچ ھەنگاوێک بھاوێژرێت، بەڵکو ھەر پلان و سیاسەتێک پێشتر دەبێت لەرووی زانستییەوە لەلایەن خەڵکی پسپۆڕ و ئاکادیمییەوە داڕێژرابێت و لە ئەنجامەکەی تا رادەیەکی زۆر دڵنیابین، بۆ ئەوەی چیتر ژیانی خەڵک بەھۆی ھەڵەی حکومڕانییەوە نەکەوێتە مەترسییەوە.

لە کۆتاییدا جارێکیتر یادی دامەزراندنی یەکێتی و کۆتای ھاتنی سەرکەوتووانەی دیداری یەکێتی لە ھەموو ھەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی پیرۆز دەکەین و دەستی ھەموو ھەڤاڵانی یەکێتیی بەگەرمی دەگوشین و پێیان دەڵێین دەستتان خۆش و ماندوو نەبن و سوپاس بۆ ھەمووتان.

پێکەوە بەرەو جێبەجێکردنی راسپاردەکانی دیدار، دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی، و گەشانەوەی بەردەوام و تاسەری یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان.

دیدارتان باش و ھەمیشە سەرفراز بن 

لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی

٣١-٥-٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند ، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکاتەوە پێویستە تەرمی مردووان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بەخاکبسپێردرێن، دەشڵێت، ھەرکەس پابەند نەبێت سزا دەدرێت.   
  
ئەمڕۆ، لە ئاگادارییەکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، " ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەین کە سەرجەم گۆڕستانەکانی سنوری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تیانەماوە."
  
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە داواکارین لە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان کە پێویستە بۆ لەمەودوا کەسی 'خوالێخۆش'بویان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر ڕێی ھوانە نزیک شاری مامۆستایان بەخاک بسپێرن، چونکە گۆڕستانەکانی سلێمانی جێگای ناشتنی تیانەماوە و قەڕەباڵغییەکی زۆری دروستکردوە لەناو شاردا، ئەوەش ناڕەزایی ھاووڵاتیانی لێکەوتوەتەوە."
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەپێچەوانەوە ناچارین ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکار بگرینە بەر."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا، ١٤ لیژنە کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و بوار و سێکتەر و کەرتە جیاوازەکان دەکەن، تێبینی و پێشنیار و ڕەخنەکان تاوتوێ دەکەن بەمەبەستی داڕشتنەوەی خشتەیەکی نوێ بۆ کارکردنی یەکێتی.

د. دانا ئەحمەد مستەفا، مامۆستای زانکۆ بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، یەکەم کار کە دیداری یەکێتی توانیتی ئەنجامی بدات، دروستکردنی مەرجەعێکی سیاسییە کە خاوەنی بڕیار و ستراتیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

دەشڵێت، گرنترین ئامانج کە دیداری یەکێتی بەدەستیھێناوە ئەوەیە، لەناو حیزبە کوردستانییەکاندا ئەو مۆدێلەی ھێناوەتە کایەوە کە کادیری حیزبەکان قسە لەسەر دانانی ستراتیژی حیزب بکەن.

 راشیگەیاند، بەھۆی دیداری یەکیتی لەئێستادا بەشێک لەو کەسانەی کە رەخنە دەگرن دەبنە داریژەی ئەو ستراتیژییەی کە لەلایەن حیزبەوە پەیڕەو دەکرێت و وا دەکات خۆیان بە بەشێک لە حیزبەکە بزانن.

د. دانا ئەحمەد مستەفا رایگەیاند، ئێستا لایەنەکانی دیکە باشتر دەزانن کە لەگەڵ حیزبێکی سیاسی مامەڵە دەکەن کە خاوەنی پێگەیەکی سیاسی بەھێزە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا کە لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگاری و نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە ئەنجامدرا، دوو تۆمەتبار دەستگیر کران کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو دەمانچەدا. روونیشیکردەوە، تۆمەتباران لەدایکبوی ١٩٧٥ و ٢٠٠٣ن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە چالاکییەکی دیکەدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە تەقەی کردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر دەمانچەیەکدا کە تۆمەتبار تەقەی پێکرد بوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خۆپیشاندەران بۆ ماوەیەک رێگەی سەرەکی بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانیان داخست و دەڵێن بۆ ماوەی دوو ساڵە بەڵێن لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەردەگرن بۆ پێدانەوەی قەرزەکانیان، بەڵام جێبەجێناکرێت.

ماوەی خوێندنی بەشێک لە دەرچووانی تواناسازی ھەرێمی کوردستان کەوتە ئەو ماوەیەی کە حکومەتی ھەرێم رووبەرووی قەیرانی ئابووری و شەڕی داعش بووەوە، بەو ھۆیەوە نەتوانرا کرێی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت.

ئەو دەرچووانە دەڵێن تاوەکو ئێستا ھیچ ئاسۆیەک نابینن بۆ پێدانەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە وەک قەرز لەلای حکومەتی ھەرێم ماوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش مێژووی نوێی عێراقی بە نمونەی ئەو بارودۆخە هێنایەوە كە لە سایەی گۆڕانی هەلومەرجەكانی عێراقدا روبەڕوی ناوچەكە بوەتەوە.


 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لیژنەکانی دیداری یەکێتی لەکاتی کۆبوونەوە بەسەرکردەوە و رایگەیاند، بەزۆری کێشەی حیزبەکان ئەوە بووە کە وردە وردە دوورکەوتوونەتەوە لە خەڵک و جەماوەری خۆیان، بەڵام دیداری یەکێتی دەبێتە ھۆی بەشداریپێکردنی ھاوڵاتییان لە بڕیارەکاندا.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی، "دیداری یەکێتی بەشداربوونە لە دۆزینەوەی میکانیزم، من زۆر دڵخۆشم و ئومێدم ھەیە."

ئەمڕۆ، لیژنەکانی دیداری یەکێتی لە سێیەم رۆژی دیدارەکەدا دەست بە کارەکانی خۆیان دەکەن و تاوتوێی پێشنیار و ڕەخنە و تێبینییەکان دەکەن.

لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا، ١٤ لیژنە کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و بوار و سێکتەر و کەرتە جیاوازەکان دەکەن، تێبینی و پێشنیار و ڕەخنەکان تاوتوێ دەکەن بەمەبەستی داڕشتنەوەی خشتەیەکی نوێ بۆ کارکردنی یەکێتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت ھیواخوازم دیداری گشتیی یەکێتی ھەوڵێک بێت بۆ نوێبوونەوەی توانا و قورسایی یەکێتیی و داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو کە لەگەڵ بارودۆخی ئەمڕۆی نێو کایەی سیاسیی ناوچەکە بگونجێت. 

دەقی پەیامەکەی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:

بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی دیداری گشتیی یەکێتی لە ژێر دروشمی (نوێبوونەوە و چاکسازی) لەم کاتە پێویست و ھەستیارەدا بەرز دەنرخێنم لە پێناو زاڵبوون بەسەر کۆی ئەو بەربەست و ئاڵنگارییانەی کە بەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەی بەشێوەیەکی گشتی گرتۆتەوە، ھەروەھا پیرۆزبایی خۆم لەدڵەوە ئاراستەی بەڕێز (بافڵ تاڵەبانی) دەکەم بە بۆنەی بوونی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، ھیوام سەرکەوتنی بەڕێزیانە لەو ئەرکە پڕ زەحمەتییەی کە لە ئەستۆیانە.

ھیواخوازم دیداری گشتیی یەکێتی ھەوڵێک بێت بۆ نوێبوونەوەی توانا و قورسایی یەکێتیی و داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو کە لەگەڵ بارودۆخی ئەمڕۆی نێو کایەی سیاسیی ناوچەکە بگونجێت و ببێتە ھۆکارێک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەکێتیی بەرامبەر بە پرسە چارەنووس سازەکان، ئەنجامەکەی ئەو دیدارە ببێتە ھۆکارێک بۆ ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی نێو حزب، لەو چوارچێوەیە دا کار بکرێت بۆ ئاشتکردنەوەی کەس و کاری شەھیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانە سیاسییەکان و لایەنگرانی یەکێتی، چونکە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان حزبی ڕووبارێک خوێنی شەھیدان و جەماوەرێکی دڵسۆزە، ھەروەھا خاوەن خەباتێکی پڕ لەشۆڕشگێڕی و ئازایەتی بووە بە ڕابەرایەتی مام جەلال.

گرنگە ھەموومان بە یەکڕیزی و تەبایی ھاوکار بین بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ھۆشیار، پاڵپشت بە کەسانی ئەکادیمی لە بوارە جیاوازەکان و بایەخدان بە گەنجانی ڕۆشنبیر و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتیمان و بەشداری پێکردنیان بۆ نێو پڕۆسەی حوکمداری و دووبارە ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکان، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە بەھەدەردانی سامانی نیشتیمان و گەڕاندنەوەی بۆ خزمەتی گشتیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک و جەماوەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، لە  چەند رۆژی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عێراقی لە جۆری ٦٩٠ دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی ئەویش دوای ھەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە  داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە ئەو جۆرە بەنزینە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکرێت.

قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند، ماوەیەکە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە بۆ سلێمانی راگیراوە پێشتر چەندین جار حکومەتی خۆجێی سلێمانی داوای کردووە ئەو بەنزینە بۆ سلێمانی بنێردرێت بەڵام بەھەر ھۆکارێک بێت دابین نەدەکرا.

دواجار بەھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەغداد بەڵێنی داوە رۆژانە بڕێکی باش بەنزینی عێراقی لە جۆری ٦٩٠ دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکات.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی وتیشی، لە چەند رۆژی نزیکی ئایندەدا بەنزینەکە دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لەڕێگەی وێستگەکانەوە بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت کە ھاوکارێکی باش دەبێت بۆ شۆفێران بەتایبەت شۆفێرانی ھێڵە گشتیەکان؛ پاس و تاکسی.

لە بارەی بەردەوامبوونی ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە بۆ سلێمانی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بەڵێن دراوە رۆژانە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە لە بەغدادەوە بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوام بێت بۆ ئەمەش سوپاسی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ پرسی ھەڵبژاردنەکانیش وتی، پرسی ھەڵبژاردن بووەتە بابەتێکی سیاسی و گفتوگۆکان لە نێوان حزبەکاندایە، بەڵام ھەموان لەسەر ئەوە کۆکن کە دەبێت ھەڵبژاردن لە کاتی خۆی بەڕێوەبچێت، لە پەرلەمانیش فراکسیۆنەکان لە گفتوگۆکانیان بەردەوامن بۆئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر شێوازی ھەڵبژاردنەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو ساڵ پێش ئێستا سێ کەس تەقەیان لێکردووە و برینداریان کردووە، بەڵام دوای ئەو ماوە زۆرە ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر تەنھا یەک کەسیان دەستگیرکردووە و دادگای ھەولێریش بەبێ ئاگاداری سکاڵاکار و پارێزەرەکەی، ئەو کەسەی دادگایی کردوە و سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە سەرەتای دیدارەکە  د. خەسرەو  رایگەیاند،  ھاتنەکەتان  ھاوکاتە لە گەڵ   ساڵیادی دامەزراندنی  یەکێتی  نیشتمانی  کوردستان و  بەستنی  دیداری  یەکێتی  کە  نمونەیەکی  تازەگەری و داھێنانی  کاری  حزبی  یەکێتیە  بۆ  جۆشدانەوەوە خۆرێکخستنەوەی  زیاتر، ھەروەھا    سەردانی   وەفدەکەی  بە گرنگ و پڕ بایەخ  وەسف کرد کە نمونەیەکە لە  دۆستایەتی و پەیوەندیەکانی  یەکێتی  لەگەل  پارتە پێشکەوتنخوازەکانی جیھانی  عەرەبی  کە  خۆی   لە   پتەوکردنی برایەتی  کورد و  عەرەیدا  دەبینێتەوە  .


 پاشان د. خەلیل ئەلزاوییە سەرۆکی  حزبی تەکەتول  رایگەیاند، ئەم  دۆستایەتیەی ئێمە ئەگەرێتەوە بۆ بەشدارییە چالاکەکانی یەکێتی  لەگەڵ   کۆنگرە و کۆبونەوەکانی جیھانی  عەرەبی  لە سۆسیالیست ئینتەرناسیوناڵ"  لەبەشێکی  تری  وتەکانیدا   سەرۆکی  حزبی  تەکەتولی  دیموکراتی  تونسی   کورتەیەکی  لە بارودۆخی  سیاسی  و ئابوری  تونسی خستەڕو  کە لە زۆر  قۆناغدا  بە   بارودۆخی  عێراقی  چواند و   وتی  "بەڵام  لەوێ   دەستورێک  ھەیە  کە  دەوڵەتێکی  مەدەنی  لەسەر  دامەزراوە و زۆرینەی لایەنە  پێشکەوتنخوازەکانی  تونس   بۆ لێکتێگەیشتن  لە پێناوی  چارەسەری کێشە و قەیرانەکان لەسەری  کۆکن" .


پاشان  وەفدی  یەکێتی  و  وەفدی  میوان  سەبارەت بە  گرنگی   بەردەوامی  ئەم  جۆرە  پەیوەندیانە لەگەڵ  یەکتردا و لە  پێناو کاری  ھاوبەش و بەردەوامدان  چەندین  بیرو ڕایان ئالوگۆرکرد .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...610611612613614...925