ھەرێم کەمال ئاغا: دوای چلەی ئیمام حسێن کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
"ھەرێم کەمال ئاغا" بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حسێن، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکەنەوە، بەڵام مەرج نییە لە یەکەم کۆبوونەوەدا پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی داھاتوو یەکلایبکرێتەوە، چونکە ئەوە پەیوەستە بە رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانەوە.
لەکۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەھۆی ناکۆکی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە پەکیکەوتووە.
زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتاریش ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ فشارخستنە سەر "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان.