بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو سەعات (١١:٤٠ ) لە شەقامی سالم بەھۆی دەمەقاڵێی نێوان شۆفێرێکی تاکسی و دوو کەسی ماتۆڕسوار شەڕ دروست دەبێت و لە شەڕەکەدا بە چەکی ( دەمانچە ) تەقە لە یەکتری دەکەن و دواترھەڵدێن ، پاش ڕووداوەکەش ھێزەکانمان توانیان ھەردوو تەقەکەرەکە بەناوەکانی ( ئەحمەد محەمەد مستەفا ) و ( شاباز محەمەد مستەفا ) دەستگیر بکەن کە پێشینەی تاوانیان ھەبووە.  

دەقی ڕوونکردنەوەکە : 

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە:

کاتژمێر ١١:٤٠ ی شەوی ٢٠٢٢/٩/١٥ لە شەقامی سالم بەھۆی دەمەقاڵێ ی نێوان شۆفێرێکی تاکسی و دوو کەسی ماتۆڕسوار شەڕ دروست دەبێت و لە شەڕەکەدا بە چەکی ( دەمانچە ) تەقە لە یەکتری دەکەن ودواتر ھەڵدێن ، بەمەش دەبنە ھۆکاری پشێوی و نائارامی بۆ ھاوڵاتیان ، پاش ڕووداوەکە دەست بەجێ ھێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان ھەردوو تەقەکەرەکە بەناوەکانی( ئەحمەد محمد مستەفا ) و ( شاباز محمد مستەفا ) دەستگیر بکەین و دەست بەسەر ئەو چەکەدا بگیرێت کە تەقەیان پێکردووە و دەرکەوت ئەم دوو کەسە لەناو شاری سلێمانیدا پێشینەی کێشە و نانەوەی  پشێویان  ھەیە ، ھەردوو تۆمەتبار لە ئێستادا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.
 
داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ھەرکەس سکاڵای لەسەر ئەم دوو تۆمەتبارە ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکات بەمەبەستی ڕێکاری یاسایی زیاتر بەرامبەریان .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی