مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی: خەیری شەنگالی کادرێکی بەوەفای ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بوو
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە :
بەداخێکی زۆرەوە یەکێتی نیشمانی کوردستان
کادرێکی خەمخۆرو دڵسۆزی شەنگال و ئێزیدیەکانی لەدەستدا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ تیکۆشەرو نوسەرو کادری بەتوانای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڤاڵ خەیری شەنگالی ژیانئاوایی کردو بەم بۆنەخەمناکەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەی و خەڵکی شەنگال وخۆشمان دەکەین.خوازیارین دواکۆستی بنەماڵەی تێکۆشەری خەیری شەنگالی بێت و ئارامی بۆ ھاورێ و ھاوسەنگەرو دۆستەکانیشی ئەخوازین.
تێکۆشەر خەیری شەنگالی یەکێک بوو لەکادرە دیارەکانی سنوری مەڵبەندی شەنگال و موسڵ وتێکۆشەرێکی بوێرو چاونەترس وکادرێکی دڵسۆزو بەوەفای ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بوو.ھەروەک نوسەر و ڕاگەیاندنکارێکی بەتواناو داکۆکیکارێکی سەرسەختی خەڵکی زوڵم لێکراوی شەنگال و شەنگالیەکان و ئێزیدیەکانبوو.لەکاتی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە ھەڤاڵ خەیری یەکێک بوە لەوتێکۆشەرانەی ڕۆڵێکی دیاری ھەبوە لەشەڕی بەرگری لەشنگالدا بەداخەوەبەرەبەیانی ئەمرۆ ماڵئاویەکجارەکی لێکردین بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵ خەیری زیانێکی گەورەیەلەیەکێتی و کەسوکارەکەی و خەڵکی شەنگال و مایەی داخە بۆھەموولایەک.
رۆحی شادبێت
مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان