(فەرھاد شامی) بەڕپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی (ھەسەدە) دووپاتیکردەوە کە ھێشتا زووە چاوەڕوانی کۆتاییھاتنی قۆناغی دووەمی ھەڵمەتی "مرۆڤ و ئاسایش" بکرێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی شانەکانی داعش لە کەمپی ھۆل کە ماوەی ٢١ ڕۆژە بەردەوامە.
جەختیشی لەوەکردەوە، ھەڵمەتەکە توانای شانەکانی داعشی لاواز کردووە، بەجۆرێک کاریگەری ژنانی داعشی لە کەمپەکەدا کەمیکردەوە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پاڵپشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی ھەڵمەتی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" لە کەمپی ھۆل.
د. ڤالا فەرید ئیبراھیم وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە نوسراوێکدا، کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، لەبارەی پێشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان پشتگیری لە رای وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکات و پێشنیازە یاساکە رەتدەکاتەوە.
لە نوسراوەکەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەماندا ھاتووە، "سەبارەت بە پیشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ھەرێمی کوردستان – عێراق، دوابەدوای وەرگرتنی را و سەرنجی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ژمارە ٩١ لە ١٦/٦/٢٠٢٢، بەرێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە پشتگیری لە رای وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکەین، بە رەتکردنەوەی پێشنیازە یاسای ئاماژەپێکرا لە بەرئەوەی زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان خاوەنی شەھیدن و یادەکانیش لەسەرجەم ناوچەکان دەکرێتەوە."
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی یەکی ئاب سێ ملیۆن و ٧٧٩ ھەزار و ٦٥٦ گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، کە لە ٨٥% یان لە شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق و ١٥%یان گەشتیاری بیانین و لە وڵاتانی ترەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کردووە.
دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی سێ ھەزار شوێن و بنکەی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان ھەیە کە خزمەتگوزاری گەشتیاری پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن، ئەو شوێنانەش لە ھەردوو وەرزی زستان و ھاوین چالاکی و فێستیڤاڵی جۆراوجۆریان لێ ئەنجام دەدرێت.
دکتۆر پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راگەیاند، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و لەڕێی بانکی ناوەندی سلێمانییەوە پارەی پێویستی دابینکرد و ھەفتەی داھاتوو دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت.
ئاشکراشیکرد، بەڵێن دراوە پاش چەند ھەفتەیەک پارەی پێویست بۆ دەرماڵەی مانگی شەش دابینبکرێت.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راشیگەیاند، بە ھاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ھەوڵی بەدەستھێنانی وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بۆ خوێندکاران.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، " نیگەرانم کە رۆژانە ھەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە دەبیستم، ھەر لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی کورد و تورکمان و عەرەبە رەسەنەکان و کریستیانەکانی کەرکوک تا کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان."
وتیشی، "دەبێت چ وەک حکومەتی ھەرێم و چ وەک لایەنە سیاسییەکان ھەموو پێکەوە ھەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچانە و نابێت لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن."
ھەروەھا ھەردولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی گرفتە ئیداری و سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی خانەقین و دوبز و دوز و دەشتی نەینەوا و شەنگال و کێشەی خوێندنگا کوردییەکان.
دەقی رونکردنەوەکە:
ئێوارەی دوێنی ھەریەکە لە ڕزگار محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەبێ ھیچ نوسراوێکی فەرمی حکومەت و پەرلەمان و بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتی مەرزی پەروێزخان ڕۆشتبونە نێو مەرزەکە، لەکاتی گەڕانەوەیان بە بازگەیەکی ھێزەکەمان لە نزیک مەرزی پەروێزخان تێپەڕیبوون کە ئەو ڕێگایە پێشتر کاری قاچاخی تێدا دەکرا لەلایەن کۆمەڵێک بەرپرسی حکومی و حزبیەوە. دواتر لەلایەن کارمەندانی بازگەکەوە بەوپەڕی ڕێزەوە داوای خۆناساندن لە ھەردوو ناوبراو کرا، لە وەڵامدا ڕزگار محەمەد بەکارمەندانی بازگەکەی ڕاگەیاندبوو، کە ئەو پەرلەمانتارە و حەسانەی ھەیە و ھیچ کەسێک بۆی نییە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات و پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەی بکات لەکاتێکدا کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان پڕ لەچەک و جام تاریکبوون ئەمیش لەخۆیدا پێچەوانەی یاسایە، لەکاتی ئەم گفتوگۆیانەدا پاسەوانەکانی ھەردوو ناوبراو بەچەکەوە دابەزیبوون و بەچوار دەوری بازگەکە بڵاوەیان کردبوو و میلی چەکیان بەڕووی ھێزەکەمان ھێنابویەوە ! دواتر لەلایەن بەرپرسی بازگەکە کێشەکە چارەسەر کرا و میوانداری ئەو دوو بەڕێزەو پاسەوانەکانیان کرا و ھەر لەوێ و کۆتایی بەکێشەکە ھێنرا.
بەداخەوە دوای گەیشتنیان بەشاری سلیمانی ھەڵوێستی ئەوان گۆڕا و لەڕێگەی کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کۆمەڵێ قسەی ناڕاست و تۆمەتیان بۆ ھێزەکەمان ھەڵبەست لەکاتێکدا ئەو دوو بەرپرسە خۆیان و پاسەوانەکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی سەردانی مەرزەکەیان کردبوو، ئامانجشیان ڕوونە کە بۆ کاری گێرەشێوێنی بووە، ئەگەر ئەوان ھیچ شتێک لەخۆیان شک نابەن بۆ ڕێگەیان بەکارمەندانی بازگەکە نەدابوو پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەیان بکرێت ؟ ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) لەو بازگەیە جێگیرکراون بۆ بنبڕکردنی کاری قاچاخ و نایاسایی بۆیە ھەر کەسێک و ھەر لایەنێک بەو بازگەیەدا تێپەڕ بێت دەبێت پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەی بکرێت، لامان سەیرە ئەو دوو بەرپرسە کارەکانیان پێچەوانەی یاسا بووە و باسی یاسا دەکەن ئەمەشیان کرد کەمپینێک بۆ دەرکەوتن و ناساندنی خۆیان.
ڕاگەیاندنی فەرمی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان کراوە ، سەرەتای ھەفتەی داھاتو زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت. .
دەقی بەیاننامەی یەکیتی ژنانی کوردستان بۆ پشتگیری لە ھەنگاوەکانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی:
ئەمە یەکەم جارە کە بەرپرسێکی باڵای حکومەت ھەنگاوێکی مێژویی و بوێرانەی لەم جۆرە بنێت بۆ پشتیوانی لە پرسەکانی ژنان و کەم کردنەوەی توندوتیژی و بەڕاشکاوانە بڵێت ئەگەر بەتەنھا خۆیشم بم شوێن ئەو ڕووداوانە دەکەوم وناھێڵم بەھیچ بیانویەک پشتگوێ بخرێت و بەدوادا چونی دادپەروەرانەیی بۆ نەکرێت.. ھەر چەند ئەم ھەڵوێستە نامۆ نیە بۆ کاک قوباد کە درێژە پێدەری ڕێبازەکەی مامە کە ھەمیشە سەرمەشق و پشتو پەنای ژنان و داکۆکیکاری تەواوبوە لە بەرەو پێشچوونی پرسەکانی ژنان.
ئێمە وەک یەکیتی ژنانی کوردستان دەستخۆشی لە و ھەڵوێستە بوێرو بەر پرسیارو جوامێریانەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەکەین کەلە مێژە ئێمەی ژنان ناڕازی و نیگەرانین و چەندین ساڵە ھاوار دەکەین و دەڵێین نابۆ دەربازبوونی بکوژانی ژنان و بەسزا نەگەیاندنی تاوانبارانی توندو تیژی.
وھەر بەم بۆنەوەیەوە داوا کارین کەئەم ھەنگاوە بکرێت بە بەرنامە و پلانی تۆکمە و سەرجەم دامو دەزگا فەرمی ونافەرمیەکان بەشداربن لە جێبەجێکردنیدا دوبارە دەستخۆش بەرەو سەرکەوتن بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئارام دور لەتوندوتیژی.
یەکیتی ژنانی کوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاندوە، ماوەیەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکانی خوێندن بە شێوەیەک لە سودی خوێندکاراندا بێت، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ ئەمساڵی خوێندن ٣٥ کتێب گۆڕانکاری تێدا کراوە، بۆ ساڵی داھاتووش ٣٠ کتێبی تری قۆناغەکانی خوێندن لەبەردەستی لیژنەیەکدایە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییان تێدا بکرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پبشەسازی ھەرێم رایگەیاند، لەکۆبونەوەیەکدا لیژنەی بەدواداچوونی کرێی کارەبای کارگەکان، لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کارئاسانی بۆ بەرھەمھێنانی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەخشتەی پێدانی کارەبای کارگەکاندا بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە کۆبونەوەکەدا بەوردی داتا و ئاماری کارگە و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و بڕی مێگاواتی کارەبای پێویست و سودلێوەرگیراو خرانەڕوو، لەئەنجامدا بڕیاردرا بەپێی یاسای تۆماری کارگەکان و پلەبەندی کارگەکان مامەڵە بکرێت و کارەبای پێویستیان بۆ دابینبکرێت، ھەروەھا جیاکردنەوەی کارگەی مۆڵەتدار و و بێ مۆڵەت و ئەوکارگانەش لەکارکەوتون.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم لە رێگەی لیژنەیەکەوە میکانیزمی چارەسەری کێشەکان لە یاداشتێکدا ئامادە دەکات و دەیداتە لایەنی پەیوەنددار بۆجێبەجێکردن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، پەلامارەکە لە رێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە کراوە و سێ کەس کە منداڵ بوون گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە نزیک کامپی واشۆکانی کە نزیکە لە مانگی سوری کوردی لە شاری حەسەکە روویداوە.
لە ناو کەمپی واشۆکانیدا نزیکەی ١٢ ھەزار ئاوارەی خەڵکی سەرێکانی دەژین کە دوای داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکایاوە زێدی خۆیان جێھێشتوە.
تاقیگەکە لە لایەن دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێریەوە، لە گەڕەکی گوێرانی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، کرایەوە.
غادە حسێن ھاوسەرۆکی تاقیگەی گشتی، لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، یەکەم تاقیگەی شیکاری خۆراک و ئاو لە ناوچەکە دوای دوو ساڵ کارکردن تێیدا، ھاتە ئەنجام.
غادە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تاقیگەیە، لە قۆناغی یەکەمدا، شیکاری خۆراک و ئاو دەکات، دواتر شیکاری بۆ کەرەستە کشتوکاڵییەکانی وەک پەین و تۆو دەکات.
غادە باسی لەوەشکرد، کە ئێستا کار لەسەر کردنەوەی ناوەندێک دەکەن بۆ شیکاری دەرمانی مرۆیی و ڤێتێرنەری و پشکنینی DNA.
راشیگەیاند، "بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر ھاوڵاتیان لە مانگی داھاتوودا دابکرێت."
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەشڵێت، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان (ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
"عەباس ئەکرەم" وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ "یوزەرنەیم و پاسۆورد" بۆ سەرجەم دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئامادە کراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان کراوە.
داواشی لە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کرد لە بەیانییەوە سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ، وتیشی پێویستە بە باشی بیپارێزن چونکە لەڕێیەوە دەتوانن زانکۆلاین پڕ بکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەم خاتوونە بەڕێزە بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ڕەخنانەی کە گرتوویانە بۆ ئەم بەڕێزە هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە تەنها کاری ئیداری ناو فەرمانگە ئەکات.
راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لەدوای کۆبوونەوەی بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی سلێمانی ، چەمچەماڵ ، شارەزوور دێت کە مەبەست لێی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی مزگەوتەکان بوو لە ڕووی ئیدارییەوە.