کوردستانکوردستان

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای وڵاتەکەی لە‌ناو سنوری ‌ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژی ١١ی ئەیلوول لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ - قوفل لە شەڕ و پێکدادانەکانیان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکەدا  چوار سەربازی وڵاتەکەی کوژراون و ١٠ سەربازی تریش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رونکردنەوەکەی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێردا ھاتووە، ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کەتیایدا دەردەکەوێت کارمەندێکی ھاتوچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر ھاوڵاتییەک، بۆیە وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری بەدواداچونی بۆ ئەو ڕوداوە دەرکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت روداوکە ھەفتەیەک بەر لەئێستابووە و لە کاتێکدا کارمەندەکە لە ئەرکدا بووە و ھاوڵاتییەکە قسەی نەشیاوی پێوتووە و ھێرشی کردووەتە سەری، چونکە ماتۆڕسکیلی لێسەندراوە، کارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لەھاولاتیەکەی داوە.

ئاشکراشیکرد، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ کارمەندەکە بەندکرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی.

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر دەڵێت، "ئێمە لێرەوە دڵنیای ھاوڵاتیان دەکەینەوە لە خزمەتی ئەوانداین و بەھیچ شێوەیەک و لەژێر ھیچ بیانویەک ڕێگە بەکەس نادەین دەستدرێژیان بکاتە سەر و داوای لێبوردنیش لەو ھاوڵاتییە دەکەن ئەگەر بێ ڕێزیشی بەرامبەر بەکارمەندی ئێمە کردبێت."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند،  نەخشەی کوردستانی گەورە کە لە دەروازەی فاکەڵتی زانستە مۆرییەکانی زانکۆی زاخۆدا نەخشێنرا بوو، دوای کەمتر لە مانگێک لابراوە، و لە جێگەیدا و تەنا نەخشەی ھەرێمی کوردستان بە بچوکی لە سەر ھەمان دیوار دروستکراوە.

ڕاشیگەیاند، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆکە دەلێن نەخشەکە بەھۆی نیگەرانیەکانی تورکیاوە لابردراوە. 

نەخشە لابراوەکە، نەخشەی کوردستانی گەورەیە و ھەموو شارە کوردییە گرنگەکانی لەسەر دیاری کربوو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە وتارێکدا بەناوی ( مار و پەیژە) ئاماژەی بەوەکردووە، دوابەدوای ھەوڵ و کۆششی ھێزە ئەمنیەکان کە بە پشتیوانی ھاوڵاتیان و میدیاکارانی خەمخۆر، گومانلێکراوێک بە تاوانی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان دەستگیردەکەن، بەبڕیارێکی دادگا دێنەوە سەر خاڵی سفر.

دەشڵێت، زۆر توڕەبووە کە بیستویەتی تۆمەتبارێک بە کوشتنی دوو کچەکەی بە ھۆکارێکی لاواز و بەناو نەبوونی بەڵگەی شایستە ئازادکراوە، بەداخەوە کە تاکو ئێستاش ھەندێک دادوەر خەمساردن لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسی توندوتیژی دژی ژنان. 

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکردووە، بەرەنگاربوونەوەی دیاردەکانی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان پێویستی بە کارکردنی پێکەوەیی لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەیە و ھەر خەمساردییەک شکستیان پێدەھێنێت.

قوباد تاڵەبانی دووپاتیشدەکاتەوە، ئەو شەڕەی دەستیانپێکردووە وەک مار و پەیژە وایە و ناھێڵن بکوژەکان بە ئازادی و بە ئیستراحەتی بێن و بڕۆن، ئەگەر بە تاقی تەنھاش بووە ھەر بەدوایانەوە دەبێت.

دەقی نوسینەکەی قوباد تاڵەبانی  

مار و پەیژە
دوابەدوای ھەوڵ و کۆششی ھێزە ئەمنیەکان کە بە پشتیوانی ھاوڵاتیان و میدیاکارانی خەمخۆر، گومانلێکراوێک بە تاوانی کوشتن و توندو تیژی دژی ژنان دەستگیر دەکەین، بە بڕیارێکی دادگا دێینەوە سەر خاڵی سفر. 

ماوەیەکە لەسەر دیاردەکانی زیادبونی روداوی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان و کوشتنیان (بە دەست ئەو پیاوانەی وا دەزانن شەرەفیان بەزێندراوە، بەڵام ئەوان ھەرگیز شەرەفیان نەبووە) لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەی و ناحکومیش کۆدەبمەوە. ھەموو ئەوانەی لەگەڵیان دادەنیشم قسەی باش دەکەن، بەڵام ھەموشیان دەڵێن: ئەم دیاردەیە بە قسە بنبڕ ناکرێت.

کرداریش بریتیە لە یاسا، رێنمایی، ئیجرائات، بەدواداچوون، ھوشداریدان و کاری دەستەجەمعی بە گشتی، ئەمانە و چەندین ئالییەتی تر پێویستە وەک یەک تیپی ئۆرکێسترا کار بکەن، ئەگەر یەکێکیان رۆڵی خۆی نەگێڕێت پارچە میوزیکەکە دەشێوێت، ئەمە بۆ دەزگاکانی ‌حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تریش راستە، بەتایبەت لەبەرەنگاربوونەوەی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، یان دەبێت بەیەکەوە کار بکەن یان ئامانج ناپێکن. ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی ئەم ئۆرکێسترایە بە ئەرکی خۆی ھەڵنەستێت، یان خەمسارد بێت، فەراغێک دروست دەبێت کە شکستمان پێ دەھێنێت.

زۆر توڕڕە بوم کە بیستم تۆمەتبارێک بە کوشتنی دوو کچەکەی بە ھۆکارێکی لاوازو بە ناو نەبوونی بەڵگەی شایستە ئازاد کراوە. ئەمە چ پەیامێک ئەدات بەو بێ شەرەفانەی ژن دەکوژن؟ پێیان ئەڵێت: ئەگەر کچی خۆتت کوشت بڵێ من نەبوم، کورە بچووکەکەم بوو ، دوایی ئازاد ئەکرێت. تا ئەو کاتەش، کورەکەتت ناردوەتە ماڵە کۆنە جاشێک کە دور بێت لە دەستی ھێزە ئەمنییەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت.

بەداخم کە تاکو ئێستاش ھەندێک دادوەرمان خەمساردن لەمامەڵەکردن لەگەڵ کەیسی توندوتیژی دژی ژنان. من پێتان دەڵێم: خۆ ھەر رۆژێک دێت ئەو بێ شەرەفەی کە کچەکەتی کوشت، سەر دەرەکاتەوە.

روو دەکەمە بکوژەکان؛ دڵنیام خۆت وەک بە ناو باوکێک، ھەموو شەوێک کە دەچیت بخەویت و دور کەوتیتەوە لە دیوەخانەکەت و دور کەوتیتەوە لەوانەی کە ھانتان ئەدەن ئەم بێ شەرەفیە ئەنجام بدەن، مەجبور دەبی ئەو رۆژانەت بێتە بیر کە ئەو کچە نازدارانەت لە باوەش بوو و بە زەردەخەنەیەکیان لە خۆشیدا وات دەزانی ھەموو دونیا ھی خۆت بوو. دڵنیاشم دوا دیمەن کە دێتە بەرچاوت دەموچاوی خوێناوی ئەو جەرگانەت دەبێ کە لە ئەنجامی بێشەرەفی خۆتان یان کورەکانتان دەیانکوژن. ئەزانم کە تەنھا دەبیت، ویژدانت پێت ئەڵیت کە؛ تۆ نە ئازایت، نە مەردیت، نە کەرامەتی خێزانی خۆتت پاراست، نەشەرەفی خێزانت پاراست (چونکە لە ئەساسدا بێ شەرەفیت)، دڵنیام خۆت بەو چاوە تەماشای خۆت دەکەیت کە خوای گەورە تەماشات دەکات، وەک بکوژێک، وەک موجرمێک، وەک بێشەرەفێک.

ئەم شەڕەی دەستمان بۆ بردوە وەک یاری مار و پەیژە وایە، کەی وا دەزانیت بە پەیژەیەک چەند ھەنگاوێک سەرکەوتیت، مارێک ئەتھێنێتەوە خوارێ. بەس بزانن ھا، ھەر بەو پەیژانەدا سەر ئەکەوینەوە، ناھێڵین بکوژەکان بە ئازادی و بە ئیستراحەتی بێن و بڕۆن، ھەرگیزیش ناھێڵم خەڵک لە بیری بچێت کە چەندە بێ شەرەفن. خوا وەکیلە؛ ئەگەر بە تاقی تەنھاش بم ھەر بەدواتانەوە دەبم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی ھەرێم بڕی پێنج ملیۆن دینار بە خێزانی ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی دەدات کە لەکاتی دەوامی رەسمی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دواتر بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی نووسراوەکەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی ئەو پزیشک و کارمەندانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە ٨٩ کەسن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند، ھاووڵاتیەکی تەمەن ٥٠ ساڵ کە پیشەی شوانکار بووە، لە گوندی گۆرۆنی لە سنوری قەزای چۆمان مینێک پێیدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.

راشیگەیاند، قوربانییەکە ناوی (عەلی عەبدولڕەحمان) بووە و خێزاندارە، ناوبراو خەڵکی گوندی گەرۆک بووە لە سنوری قەزای ئاکرێ، بەڵام بە مەبەستی کاری ئاژەڵداری روویان لە چۆمان کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خانەنشینکراوانی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاند پێشتر کەفەرمانبەربوون لەو کۆمپانیایە خانویان پێدرابوو تێیدا نیشتەجێ ببن بەڵام ئێستا دوای خانەنشینبونیان داوایان لێکراوە خانوەکانیان چۆڵبکەن.

خانەنشینکراوانی کۆمپانیای نەوتی باکور داوایان لەوەزارەتی نەوتی عیراق کرد وەکو ھاوشێوەکانیان کەئێستا فەرمانبەری دەوڵەتن و خانوەکانیان لەسەر تاپۆ دەکرێت،بڕیاری تاپۆکردنەکە ئەوانیش بگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، لەو ھەشت ھەزار و ٤٠٠ سەرپێچییە، ٤ ھەزار و ٥٩٦ سەرپێچی تەنھا لەسەر پێوەری زیرەک بووە و زۆرترین سەرپێچیش لە پارێزگای ھەولێر تۆمارکراوە. راشیگەیاند، بەھۆی سەرپێچییەکان ٤ ھەزار و ٨٤٧ کەس سزادراون و ٢٩ دۆسیەش رادەستی دادگا کراون.

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئەو کەسانەی سەرپێچییان کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا، سزا دراون و بەھۆی سزادانیان یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، پاش ئەوەی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی ئەیلووی ٢٠٢٢، دۆخی تەندروستی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری تێکچوو، بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی کرد و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدرا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێھێشت و لە ئێستادا لە تەندروستییەکی باشدایە و ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێدەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، چەکدارانی نزیک لە تورکیا پێنج کەسیان لە سەر سنوری نێوان سوریا و تورکیا و لە ناوەندی ناحیەی جندرێس ڕفاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، گروپە چەکدارەکانی (تەحریر ئەلشام) و (حەمزە) هەشت کەسیان لە گوندەکانی شێراوا ڕفاندووە و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی ژەنەڕاڵ (مایکل ئێریک کۆرێلا) بۆ رۆژئاوای کوردستان و کەمپی ھۆل، ئاماژەیەکە بۆ بەردەوامی پشتیوانییەکانی واشنتۆن بۆ ھەسەدە.

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکاش راگەیاندووە، ئەوە بۆ یەکەمجارە کۆرێلا سەردانی کەمپی ھۆل دەکات و بە شێوەیەکی تایبەت گفتوگۆ لەگەڵ دانیشتوانی کەمپەکە دەکات.

ئێریک کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا کە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات، رایگەیاندووە ، ھیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ کێشەی کەمپی ھۆل نییە و تاکە چارەسەریش گەڕانەوەی دانیشتوانی کەمپەکەیە بۆ وڵاتانی خۆیان، وتیشی، ھێزەکانی (ھەسەدە) بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ نەھێشتنی ھەڕەشەی داعش، بەڵام پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پاڵپشتی ئەو ھەوڵە بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، گوندەکانی (گۆزەلییە و تەویل) کە دەکەونە رۆژئاوای ناحیەی تەل تەمر، تۆپباران کردووە، ھەروەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاش ڕێگای نێودەوڵەتی (ئێم فۆر)ی لە ڕۆژئاوای تەل تەمر بۆردوومان کردووە. 

ھاوکات گوندی (ئەلخاڵدیە)ی سەر بە قەزای عەین عیسا تۆپباران کراوە و لە ئەنجامی ھێرشەکەش کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری ناوخۆی ئێران بە یاوەری پارێزگاری سنە و قائیمقامی مەریوان، سەردانی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخی کرد و رایگەیاند، ھەرچەندە یەکەمجارە زیارەتکاران لە دەروازەی باشماخەوە ھاتوچۆ دەکەن، بەڵام پێشوازی باشیان لێکراوە، وتیشی، تەنھا رۆژی شەممە نزیکەی حەوت ھەزار زیارەتکاری ئێرانی بە دەروازەکەدا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان و ھیواداران لە ساڵانی داھاتوو ژمارەکان زیاتر بن.

ھاوکات ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ھەموو کارئاسانییەکیان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە ھاتنی زیارەتکاران و ھەر کەسێک سەرپێچی رێنماییەکان بکات رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سزاکان بەپلەی یەکەم دژی سوپای پاسداران دەبێت، کە واشنتۆن وەک قەوارەیەک خستوویەتیە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا سورە لەسەر جێبەجێکردنی ھەموو ئەو سزایانەی کە بە سەر روسیادا سەپاندوویەتی، بەسەر ئێرانیشدا بیانسەپێنێت، لەپای ھاوکاریکردنی لە شەڕی دژ بە ئۆکراین.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سزاکان ھەموو ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە، کە تێوەگلاون لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و ئەو کۆمپانیایەش کە فڕۆکەکانی بۆ روسیا گواستووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جاسم محەمەد جەعفەر سەرکردە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان جێگەی بایەخی ئیدارەی ئەمریکایە، بەڵگەش بۆ ئەوە سەردانی بەرپرسانی باڵای واشنتۆنە بۆ ھەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێمدا.

ئەو سەرکردەیەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا دەیەوێت ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەھێزی ھەبێت لەناو حکومەتی فیدڕاڵدا، بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندوە، لە ناخی دڵەوە خەمبارە بە کۆچی دوایی شاژن ئیلیزابێس کە لە سەردەمی نوێدا بۆ درێژترین ماوە زۆرترین خزمەتی پێشکەش کردووە، بەشدارییەکانی لە ماوەی ٧٠ ساڵی رابردوودا شتێکی بێ وێنەیە، شاژن وەک منارەیەکی راستگۆیی و راستی وابوو بۆ بەریتانیا و ھەموو مرۆڤایەتی .

ئاماژەی بەوەشکردوە، شاژن، لە ساتە سەخت و دژوارەکاندا خزمەتی گەلی خۆی  و ھەموو خەڵکی کرد، ئەوەش وای لێدەکات وەکو سەرکردەیەکی خانەدان دەربکەوێت، ھەمووان بیری خاوەنشکۆ دەکەن میراتییەکەشی بۆ ھەتا ھەتایە لە دڵیاندا دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...612613614615616...996