کوردستانکوردستان

ئەندازیار "ئاگرین عەبدوڵا عەزیز" بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ کاروباری رێگەوبان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەھای ئابوریدایە. 

راشیگەیاند، ھەرکاتێکیش جێبەجێبکرێت لە باکوری ھەرێمی کوردستان تاوەکو باشور بە شاری سلێمانییەوە دەگرێتەوە. 

ئەو روونکردنەوەیە دوای ئەوەدێت کە دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەندێک ناوچە دەبێت و ناوچەکانی تر لەو پڕۆژەیە سودمەندنابن، بە تایبەت شاری سلێمانی کە لێی بێبەشدەبێت، چونکە کۆتا سنوری ھێڵەکە لەشاری کۆیە دەبێت لەسنوری پارێزگای ھەولێر. 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تا ئێستا پۆلیسی ھەولێر ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.

بەپێی زانیارییەکان پۆلیس بکوژەکەی دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستیانپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم سەبارەت بە بابەتی ڕێکخستنی دەستی کار و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی کار لە کەرتی تایبەت کۆبۆوە، بەپێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکەش جەخت لەوە کراوەتەوە حکومەت ھەموو ئاسانکارییەک و ھەماھەنگییەک دەکات بۆ یارمەتیدانی گەنجانی کوردستان بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت.

ھەروەھا حکومەت ھانی خاوەنکارانی کوردستان دەدات، گەنجانی کوردستان لە پێشینەی وەرگرتنی دەستی کاری کۆمپانیاکان بن و پابەندبن بە بڕیاری حکومەت سەبارەت بەوەی دەبێت لانیکەم ڕێژەی ٧٠%ی دەستی کاری خەڵکی ھەرێم بن.

ھاوکات داوا کرا پەرلەمانی کوردستان، پەلە بکات لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای نوێی کار، کە ستراتیژێکی نوێی داڕشتوە بۆ پەیوەندی نێوان کرێکار و خاوەنکار، بڕیاریشیدا دووبارە پێداچوونەوە بە بابەتی دەستی کار بکرێت و ئامادە بکرێت بۆ بڕیار لە سەردانی لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیران.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، چوار شەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای باو نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تا دوو پلە.

لە کاتی زیادبوونی خێرایی باش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ ھەیە لە سەر بەشێک لەو ناوچە دەشتانەی کە خێرایی با بۆ سەرووی ٢٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بەرز دەبێتەوە، ئەگەری نمەبارانیش لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە، ھەروەھا رۆژی پێنج شەممشە ئاسمان بەردەوام نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای ھەولێر و سلێمانی لەگەڵ زۆربەی ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ ھەیە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی رزگارکردنی ئێزدییەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شەنگال و دەوروبەری لە ٨ی ئابی ٢٠١٤، لە کۆی ٥٥٠ ھەزار ئێزدی ٣٦٠ھەزار کەس ئاوارەبون، لە دوای رزگارکردنەوەی ناوچەکان لە دەستی تیرۆریستان تائێستا نزیکەی ١٥٠ ھەزار کەس گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، لەبەرامبەردا نزیکەی ١٠٠ ھەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیانکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، تا ئێستا ٣ ھەزار و ٥٥٤ رفێندراوی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، (شاری کۆبانە، رێگای کۆبانی-جەرابلوس، ناوچەکانی عەین عیسا، قامشلۆ، زارگان، تەل تەمر و شەھبا) لەلایەن سوپای تورکیا و گروپەچەکدارەکانی سەر بەو  وڵاتە بەچری تۆپبارانکراون و بەھۆیەوە لە کۆبانی کەسێک برینداربووە و دوو سەربازی سوپای سوریاش کوژراون.

لە بەیاننامەیەکیشدا ھەسەدە ڕایگەیاند، سێ شەرڤانیان لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا لە شاری عەین عیسا گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مانگرتنی سەرتاسەری لەمڕۆوە دەستپێدەکات و سەرجەم شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاویش لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی بۆ ئەو مانگرتنە دوپاتکردۆتەوە و رایگەیاندووە،  چاودێریی کردەوەی ھێزە حکومییەکان دەکات.

رۆژی ١٨ی مانگیش لە (تاران و ورمێ و مھاباد و سنە ) و زانکۆی تارانی پایتەخت خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی گیان لەدەستدانی (ژینا ئەمینی) بەڕێوەچوو، بەڵام ناڕەزاییەکانی شاری (سنە) توندوتیژی لێکەوتەوە و ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد. 

(ژینا ئەمینی) کچە کوردی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی (سەقز) رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە سەردانێکی خێزانیدا بۆ تاران بەبیانوی پابەندنەبون بە رێکارەکانی باڵاپۆشی، لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە دەستگیرکرا و دوای چەند سەعاتێک کەسوکارەکەی ئاگادارکرایەوە کە جەڵدە لێداوە، رۆژی ھەینیش بەھۆی خراپی باری تەندروستیەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەستدا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا بانگھێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە ئامادەبن بۆ دانیشتنی ژمارە دووی ئاسایی خولی پایزە.

بەپێی بەرنامەی کاریش، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایایەک دەکرێت کە دیارترینیان ، پێشنیازە یاسای "بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزان و ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان" و پڕۆژە یاسای "پەروەردە و فێرکاری "  و پێشنیازە یاسای "پاراستنی ئاژەڵان" ە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا دوو جار  ناوچەكانی نزیك گوندەكانی (نهێلێ ) یان لە زنجیرە چیای مەتینا بۆردوومان كردووە، بەڵام تائێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانانە نەزانراون.
راشیگەیاند، بەهۆی بۆردومانەكەوە ترس و دڵەڕاوكێ لای دانیشتوانی ناوچەكە دروستبووە و هاوڵاتیان داواكارن سنورێك بۆ بۆردومانەكانی توركیا دابنرێت.

ماوەی چوار مانگە ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا لە سنوری قەزای ئامێدی بەردەوامە و زیانێكی زۆری ماددی لێكەوتووەتەوە و چەندین هاوڵاتیش رەز و باخەكانیان جێهێشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاندووە، ڕێنمایی پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەرکردووە و دەقی رێنماییەکانیشی لە ماڵپەری وەزارەت بڵاواونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە دەرکردنی ڕێنماییەکە ڕێکخستنی مەرج و ڕێکارەکانی پێشکەشکردن و شێوازی پێشبڕکێ و بەدیھێنانی ھەلی یەکسان و دادپەروەر و شەفافیەتە لە پڕۆسەی پێشکەشکردن و وەرگرتن لە خوێندنی دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی لێکتێنەگەیشتی لایەنەکان، تا دێت پرسی پێکھێنانی حکومەتی عیراق ئاڵۆزتر دەبێت و بارودۆخی وڵاتیش ناسەقامگیر تر دەبێت، ئەوەش زیان بە ھەموو لایەکمان دەگەیەنێت، ئەگەر ئێمە لە ناو خۆماندا رێک و تەبا بین، دەتوانیین بەشێکی زۆری مافە دەستووری و یاساییەکان لە بەغداد بەدەست بھێنین، لە ئێستایشدا ئەو نییەتە لەناو حزب و لایەنە کوردستانییەکان بەدیی دەکرێت.


لە بارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکیشەوە وتی، بڕیاری یەکێتیی و سەرۆک بافڵ ئەوەیە کە بەبێ بەدەستھێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، یەکێتیی ناچێتە ھیچ دانووستانێکەوە، ئەوەشمان بە روونی بە سەرجەم لایەنەکان راگەیاندووە، ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە لای یەکێتییەوە پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە، و بە ھیچ جۆرێک سازشیان لەسەر ناکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لە رووداوێک لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگادارکرانەوە، ھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت تۆمەتبارێک بەچەقۆ ھێرشیکردووەتە سەر ھاوسەر و خەسوو و خەزووری و برینداریکردوون، دەستبەجێ تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکراوە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە. 

لەبەر تایبەتمەندێتی دۆسیەکەش، تۆمەتبار رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەشاری سلێمانی کرا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی داواکاریی خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی:

بە ناوی خوای گەورەو میھرەبان
‎خوێندکارانی ئەزیزو خۆشەویست لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان
‎مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان
‎ڕێکخراوەکانی خوێندکاران  و قوتابیان
‎سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لە حکومەتی ھەرێم
‎سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان

‎لە ماوەی ڕابردوودا وەک خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ھەرێمی کوردستان بۆ داواکردنی مافە سەرەتاییەکانی خوێندکاران خۆپشاندانی فراوانمان ئەنجامدا و بەرھەمی خۆپشاندانەکانمان ناچارکردنی حکومەتی ھەرێم بوو بە تەرخانکردنی بودجەیەکی دیاریکراو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پێدانی پاڵپشتی دارایی بە خوێندکاران بە بڕیارێکی وەزارەتی دارایی بۆ ماوەی شەش مانگ لە ساڵی خوێندنی ۲٠۲۱_۲٠۲۲ .
‎لە پاش وەرگرتنی دەرماڵەی شەشەم پێویست بە بڕیارێکی نوێ دەکات کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بدات و وەزارەتی درایی دووبارە ڕێنمایی بۆ دەربکات یان ڕێنماییەکەی ساڵی پار درێژە پێبدات بۆ ئەو مەبەستە وەزیری خوێندنی باڵا بە سوپاسی زۆرە بۆ بەڕێزیان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ۷/۹/۲٠۲۲ ی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیەکی پێشکەش ئەنجومەن کردووە کە تیایدا داوای بەردەوامیدان و زیادکردنی بڕی دەرماڵە دەکات بۆ ساڵی نوێی خوێندن۲٠۲۲_۲٠۲۳.
‎بۆیە لێرەوە ھەموو لایەنە سیاسیەکان و ئەو دامەزراوانەی لە سەرەتای بەیاننامەکەدا ناومانھێناون دەخەینە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووی و داوای پشتیوانیان لێ دەکەین ھەروەھا  داواکارین ئەو دامەزراوانەی کە پەیوەندیدارن بە لایەنە یاسای و کارگێڕیەکانی ئەم بابەتە بەزووترین کات تێپەڕێنن تاوەکو دۆخی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ڕووداوە تراژیدیەکانی ساڵی پار  تیایدا دووبارە نەبێتەوە و دەرگای زانکۆ پەیمانگاکان دووبارە دانەخرێت و خوێندکار دووبارە بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن نەکات کە بەھیچ جۆرێک خوازیاری ئەوە نین.
‎بۆیە دووبارە داواکارین پشگیرمان بن  و بەڕوونی ھەڵوێستی خۆتان دەربڕن لەوبارەیە تاوەکو بۆ ئێمەش ڕوون ببێتەوە کە کێ لەگەڵ مافەکانی خوێندکارە و کێ دژیەیی.
‎پشتیوانیتان نیشانەی دڵسۆزیتانە بۆ خوێندکار و زانکۆ و پڕۆسەی زانست و خوێندن.


‎نوێنەرانی ناڕازی زانکۆ  وپەیمانگاکانی  سنوری پارێزگای سلێمانی
۱۸/۹/۲٠۲۲

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای چەند جارێک درێژکردنەوەی وادەی سوودمەندبوون لە قەرزەکانی حکومەت، سایتی رەسمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥% لە قەرزەکانی حکومەت، کە قەرزەکانی بواری گەشتوگوزار و شارەوانی و ئاو و شوێنەوار دەگرێتەوە تاوەکو ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ کاری پێ دەکرێت، ئەو وادەیەش دوایین دەرفەت دەبێت بۆ سود وەرگرتن لەو ئاسانکارییە و جارێکی تر درێژ ناکرێتەوە.

راشیگەیاند، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لەلایە، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و دامودەزگاکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە رێی چەند گوللە ھاوەنێکەوە سوپای تورکیا گوندی تەل زیوانی خۆرھەڵاتی قامیشلۆی بۆردوومان کردوە ، لە عاموداش سێ گوللە ھاوەن ئاڕاستەی گوندی چەرنک کراون و ناحیەی تەل تەمریش لەلایەن  سوپای تورکیاوە بۆردومان کراوە.

ھاوکات سوپای تورکیا چەند گوندێکی لە کۆبانێ بۆردوومان کردووە و  بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، کەسێک برینداربووە.






بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...608609610611612...996